خواردنی بەیانیان پێویستە؟
ژه‌می به‌یانیان یه‌كێكه له ژه‌مه گرنگ و ته‌ندروسته‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و پشتگوێ خستنی ئه‌و ژه‌مه چه‌ند زیانێكی بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند كێشه‌یه‌ك زیاد ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خواردنی به‌یانیان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن رێژه‌ی مادده خۆراكییه پێویسته‌كان له له‌شیاندا كه‌مه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون بهكهمخوێنی زیاد ده‌كات جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ره‌قبونی شاده‌ماره‌كان زیاد ده‌بێت.
ژه‌می به‌یانیان یه‌كێكه له ژه‌مه گرنگ و ته‌ندروسته‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و پشتگوێ خستنی ئه‌و ژه‌مه چه‌ند زیانێكی بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ند كێشه‌یه‌ك زیاد ده‌كات.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن، ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وبونیان له كه‌سانی دیكه زیاتره، چونكه به‌درێژایی رۆژه‌كه هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن و بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی نانی به‌یانی په‌نا ده‌برێته به‌ر بڕێكی زۆر خواردن له ژه‌مه‌كانی دیكه.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گرنگی به خواردنی به‌یانیان بده‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن، له‌و ژهمهشدا زیاتر شیره‌مه‌نی و سه‌وزه و میوه جۆراوجۆره‌كان بخۆن.
سبەی