چای سه‌وز ده‌بێته هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی
به پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایانە چای سه‌وز ده‌بێته هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی، به‌ڵام خواردنه‌وه گازداره‌كان ده‌بنە هۆی تێكدانی بیره‌وه‌ری و لاوازی مێشك.
چای سه‌وز ده‌بێته هۆی دروستکردنی په‌یوه‌ندییەکی باشتری نێوان به‌شه جیاوازه‌كانی ده‌ماره‌كانی مێشك و له ئێستادا ئه‌م چایه وه‌ك باشترین خواردنه‌وه‌ی گه‌رم له جیهاندا ناسراوه.
به پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان چای سه‌وز كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ژیری و تێكچوونی ده‌روونی و چەندان گرفتی تەندروستی.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز جۆرێك له په‌یوه‌ندی نێوان چینی ناوچاوانی مێشك و به‌شه‌كانی دیواری مێشك دروست ده‌كات و چالاكی پرۆسه‌ی مێشك به‌هێز ده‌كات.
له هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ن به خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به تایبه‌تی له‌ناو به‌ساڵاچوواندا، بەڵام خانمانی دووگیان ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پسپۆڕی تایبه‌تدا بیخۆنەوە، چونكه گۆڕانكاری له ده‌رمانه‌كان و په‌ستانی خوێندا دروست ده‌كات.
سەرچاوه: ئێستا نیوز