رویشتن لە سەرما بۆ کەمکردنەوەی کێش
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه رۆیشتن بەپێ له كه‌شوهه‌وای سارددا سودی بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و هه‌یه و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆیشتن به‌پێ له هه‌وای سارددا جۆره كاردانه‌وه‌یه‌ك دروستده‌كات کە دەبێتە هۆی ئەوەی (30%) وزه‌ی له‌ش به‌كاربێت، واته به نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ش كالۆری زیاتر ده‌سوتێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە مانه‌وه له ژوری گه‌رمدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ زیادبونی كێش.
له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه رۆیشتن بەپێ له كه‌شوهه‌وای سارددا سودی بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و هه‌یه و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان.
توێژه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وای سارد وا له هه‌ندێك خانەی لەش ده‌كات كه بڕێكی زۆر چه‌وری بتوێنێته‌وه و به تایبه‌ت ئه‌و خانانه‌ی كه له ناو ورگ و شان و ملدان.
كۆتایی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وای سارد جورێك كلوكۆزی له‌ش (15) هێنده زیاتر به‌كارده‌بات به‌راورد به كاتی ئاسایی و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ دابەزاندی كێش.
سبەی