گوێز سودی بۆ دڵ هەیە
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی کە ئه‌نجامدراوه، سه‌لماندوێتی خواردنی گوێز چه‌ندین سودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه بە تایبەت بۆ دڵ، هەروەها ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌ڕای پسپۆڕان رۆژانه خواردنی چه‌ند گوێزێك، به تایبه‌ت له به‌یانیاندا ده‌بێته هۆی پاراستنی له‌ش له ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ، چونكه خواردنی گوێز ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن و دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش.
پسپۆڕه‌كان هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی گوێز ده‌گێڕنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی به ترشه چه‌ورییه‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك ئاوێته‌كانی ترشی فۆلیك و ڤیتامین (A)، هەروەها نابێته هۆی زیادبونی كێشی له‌ش.
سه‌لماندوێتی خواردنی گوێز چه‌ندین سودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه بە تایبەت بۆ دڵ، هەروەها ئه‌گه‌ری توشبون به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌كاته‌وه.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان و بەتایبەت كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن دەکەن گوێز بخه‌نه ناو لیستی خواردنه رۆژانه‌كانیان و له‌گه‌ڵ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كاندا بیخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سودانه‌ی بێبه‌ش نه‌بن.
سبەی