ماسی دژی شێرپەنجەیە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمەریكی خواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كەبەدەست شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن.
توێژینەوەكە لە ناوەندی بریسلین لەسەر (515) كەس ئەنجامدراوە كە ناوەندێكی تایبەتە بە شێرپەنجە و سەر بە زانكۆی میشیگانی ئەمەریكایە. توێژەرەكان كەسانێكی توشبو بە شێرپەنجە بون.
پاش چاودێری جۆری خۆراكی رۆژانە و شێوازی ژیانی ئەو كەسانە ، توێژەرەكان بۆیان دەركەوتوە كە هەفتەی دو جار خواردنی ماسی و هەروەها (60) خولەك ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، دەبێتە هۆی خێراكردنی چاكبونەوە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن.
خواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەكان، سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كەبەدەست شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن.
توێژەرەكان داوایان لە توشبوانی شێرپەنجەی كۆڵۆن كردوە گرنگی بەخواردنی ماسی و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بدەن، لە بەرامبەردا دوربكەونەوە لە خواردنی گۆشتی سور و خواردنەوە كحولییەكان.
بەپێی ئاماری دەزگا تەندروستییەكانی ئەمەریكا، ساڵانە نزیكەی (135)هەزار حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە تۆمار دەكرێت، لەو رێژەیە نزیكەی (50)هەزاریان گیان لەدەست دەدەن.
سبەی