• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 680
  • چوار شەممه 30/10/1394
  • رۆژژمێر :

سودەکانی خواردنی کیوی بۆ لەش

کیوی

خەڵکانێکی زۆر حەزیان له کیوییه، به هۆی ڕەنکه سەوزە  جوان و تامه خۆشەکەیەوە، بەڵام کیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە، وەک ئه مانه ی لای خوارەوە:

1-یارمەتی کرداری هەرس و ئەنزیمەکانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایه که یارمەتی کرداری هه رس دەدات.

2-پەستانی خوێن ڕێک دەخات،کیوی بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تیدایه که هاوسه نگی کاری دەمارە خانەکان دەپارێزێت له ڕیگه ی کەم کردنه وەی سۆدیۆم.

3-به رگری له لەناو چوونی( DNA) دەکات، توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووه که پێکهاتەیەکی بێ هاوتای دژە ئۆکسید له کیویدا هه یه، بەرگری له خانەکانی DNA دەکات، دژی ئۆکسان و ڕێگری له دروست بوونی شێرپەنجه دەکات.

4-بەرگری لەش بەرز ده کاتەوە، له میوەی کیویدا ڤیتامینC و دژە ئۆکسانەکانی تر هەیه که سیستمی بەرگری لەش بەرز دەکەن.

5-یارمه تی کرداری باش کردنی کرداری هه رس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی له کیویدا هه یه ڕێگری له کێشەی نەخۆشیە هەناویەکان دەکات.

6-یارمەتی له ناوبردنی مادده ژەهراویەکان دەدات،  به هۆی ئەوەی کیوی بڕێکی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تێدایه، یارمەتی دە ستبەسەرداگرتن و کردنه دەرەوه ی ژەهرەکان دەدات له لەشدا.

7-تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی2-3 کیوی ڕۆژانه خوێن مەین کەم دەکاتەوه به ڕێژەی( 18%) چونکە  دژه مەینی تێدایه.

8-بەرگری له پێست دەکات، چونکە کیوی بڕێکی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆکسانەکانی تێدایه، پێست له چرچ بوون دەپارێزێت.


سەرچاوە:خەندان لایف