• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 590
  • چوار شەممه 30/10/1394
  • رۆژژمێر :

نەعنا گەڵایەک بە چەندان سوودى سەرسوڕهێنەرەوە

نەعنا



نەعناع Peppermint وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت و چەندین ماددەی خۆراكی بەسوودی تێدایە وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین A، مەگنسیۆم، ماددە كارۆتینۆیدەكان Carotenoids.

ئەم ماددە گرنگانە دژی كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals دەوەستن، ئەم كۆلكە سەربەستانە لە ئەنجامی كرداری ئۆكسان لە لەشدا پەیدا دەبن و هۆكارن بۆ شێرپەنجە.

جگە لەمانە، نەعناع سەرچاوەیەكی گرنگه‌ بۆ: ریشاڵی رووەكی، فۆلێت(ڤیتامین B9)، كانزای كالسیۆم، ڤیتامین B12.

menthol-e-liquid.jpg

هەروەها نەعناع سەرچاوەی گرنگی ئۆمیگا3 ە كە ماددەیەكی ترشە چەوری سوودبەخشە، لەگەڵ پۆتاسیۆم، كۆپەر، ڤییتامین B2.

ماددەی Menthol ى تێدایە كە رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە خاوكردنەوەی ماسولكە تەشیلەییەكان، بۆیە سوودبەخشە بۆ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، بەدهەرسی، هەروەها گرژبوونی درێژخایەنی ماسولكەكان.

نەعناع خانەكانی لەش دەپارێزێت لە گۆڕان بۆ خانەی شێرپەنجەیی بەتایبەتی خانەكانی پەنكریاس، مەمك، جگەر، قۆڵۆن، پێست، سییەكان.

106656.jpg

هەروەها خواردنی نەعناع گەشەی گەلێك جۆری بەكتریا و كەڕوو رادەگرێت، بۆ نموونە ئەو بەكتریایەی كە بەرپرسیارە لە برینى گەدە و دوازدەگرێ.

نەعناع ماددەیەكی گرنگی تێدایە كە نیشانەكانی رەبووە سووك دەكات بە تایبەتی هەناسەتەنگی، هەروەها سوودبەخشە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەستەوەری لووت و خۆشكردنی هەناسە لە حاڵەتەكانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزادا.

 

ان آر تی تی وی