هه‌نار زۆر بخۆن
به‌گشتی میوه‌كان سودی زۆری ته‌ندروستیان هه‌یه، هه‌ناریش یه‌كێكه له‌و میوه به‌بایه‌خانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامینه‌كان.
ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك گوشراوی هه‌نار له‌شێكی ته‌ندروستت پێدهبهخشێتو ڤیتامینهكانیشی بۆ پێست گه‌لێك سودی هه‌یه.
پێگه‌ی (ته‌ندروستی)، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، هه‌نار به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامینه‌كانی (ئه‌ی، بی، سی، دی)، تێدایه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ سودی زۆری هه‌یه، جیاواز له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێكهاته دهوڵهمهندهیهوه، رێگرێكی باشه لهرهقبونی بۆریه‌كانی خوێن‌و خوێن مهیندهكات.
هه‌روه‌ها هه‌نار چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كرمیان هه‌یه، ده‌توانن هه‌ناری ترش وه‌ك چاره‌سه‌ر بخۆن، چونكه سودی زۆری هه‌یه.
هه‌ربۆیه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك گوشراوی هه‌نار له‌شێكی ته‌ندروستت پێدهبهخشێتو ڤیتامینهكانیشی بۆ پێست گه‌لێك سودی هه‌یه.