خواردنێكی سحری !
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها بۆچون نییه، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌ی زانسیو ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه پیاز خۆراكێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده لهڤیتامیناتو كانزاكان، زۆرترین سودی ته‌ندروستی هه‌یه، وه‌ك لهتوێژینهوهیكدا كه پێگه‌ی (سروشت‌و ته‌ندروستی)، بڵاوی كردۆته‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه‌و له‌ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و زانیاریانه‌ی، كه پیاز چه‌ندین سودی هه‌یه، هه‌ندێك له‌و سودانه‌ش بریتین له:
یه‌كه‌م: په‌رده‌یه‌كی زۆر ناسكی پێكهاته‌ی ناو پیاز بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن و له‌ناوبردنی گیران و قه‌تیس بوون له‌ڕێڕه‌وی ده‌مارو موولوله‌كانی خوێندا، وه ڕێگرتن له‌ڕودانی سه‌كته‌ی دڵ و حاڵه‌تی ئیفلیج بوون.
دووه‌م: ئه‌و ماده كیمیایانه‌ی له‌پێكهاته‌ی پیازدا هه‌یه ڕێگره له‌به‌رده‌م بهستنو مه‌ینی خوێن لهلوولهكانی خوێن له‌له‌شدا.
سێیه‌م: پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده بهڤیتامینهكانو مه‌وادی كانزایی ئه‌وتۆ كه ڕێگری ده‌كات لهزۆربونو پێگه‌یشتنی میكرۆب وبهكتریا له له‌شدا.
چواره‌م: یه‌كێك لهخاسیهته گشتییه‌كانی پیاز، كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن‌و كۆنترۆَڵكردنییهتی له‌ناو له‌شدا.
پێنجه‌م: یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌شه، توێژه‌ران ده‌ریان خستووه به‌پێی پێویست به‌سودوه‌رگرتن، به‌كارهێنانی پیاز واته خواردنی ئه‌ویش به‌جۆرێك هه‌موو ڕِۆژێك سێ وه‌خت له‌هه‌فته‌یه‌كدا خواردنی پیاز به‌پێی پێوست ده‌توانێت كیلۆیه‌ك له‌كێشی له‌ش دابه‌زێنێ.
شه‌شه‌م: بهسودوهرگرتنی ته‌واو لێی ده‌توانیت ببیته خاوه‌ن پێستیكی تهندروستو گه‌ش.
كه‌واته پیاز زۆر بخۆن.