زیانه‌كانی ئاو دوای خواردن
ئاو یه‌كێكه له‌پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته، ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی گه‌رمی جه‌سته‌و ئاسانكاری له‌گواستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خۆراك بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌و شانه‌كانی، خواردنه‌وه‌ی ئاویش پاش خواردن زیانی هه‌یه.
ماڵپه‌ری (صحه) بڵاویكرده‌وه، پزیشكان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئاو خواردنه‌وه دوای خواردن ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری ئاسایی
ترشه‌كان له‌نێو گه‌ده‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕێكی كرداری هه‌رسكردن‌و زیاتركردنی غازات له‌كۆئه‌ندامی هه‌رسكردندا، پاشان سوتانه‌وه‌ی گه‌ده دروستده‌كات، خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی خواردندا هه‌رسكردن له‌دوو كاتژمێره‌وه بۆ چوار كاتژمێر زیاد ده‌كات، گه‌ده بڕێكی زیاتر له‌خۆراك‌و ئاو هه‌ڵده‌گرێت.
ئاو یه‌كێكه له‌پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته، ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی گه‌رمی جه‌سته‌و ئاسانكاری له‌گواستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خۆراك بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌و شانه‌كانی، خواردنه‌وه‌ی ئاویش پاش خواردن زیانی هه‌یه.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئاو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وكات سییه‌كان ئۆكسجینی كه‌متر هه‌ڵده‌مژن‌و زیاتر جه‌سته ماندوده‌كات، هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات زۆریك له‌خه‌ڵكی دوای ئه‌و حاڵه‌ته ئاره‌زوی خه‌وتن ده‌كه‌ن.
پزیشكان ڕێنمایمان ده‌كه‌ن، پێوسته ئه‌و كه‌سانه پێش خواردن ئاو بخۆنه‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ دوای خواردنه‌كان ئاو بخۆنه‌وه بۆئه‌وه‌ی زیانی نه‌بێت بۆیان.