دوای نان خواردن وهرزش مهکهن! قهڵهو دهبن
بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی، وەزشکردن لەدوای نان خواردن دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش نەوەک کەم کردن.
ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن ژمارەیەک زانای بەلژیکیەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە، وەرزشکردن لەدوای نانخواردن یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبونی کێش.
زاناکان دو گروپیان بۆ ئەومەبەستە پێکهێنا، کە گروپی یەکەم وەرزشی زۆریان دەکرد لەدوای نانخواردن، گروپی دوەمیش پێش نانخواردن وەرزشی زۆریان دەکرد، دواتر دەرکەوت ئەو کەسانەی لە گروپی یەکەمدابون، یەکەی گەرمی لەشیان بەرێژەی (30%) زیاکردوە، جگە لەوەش رێژەی چەوری تێیاندا (50%) زیاکردوە و لەماوەی شەش هەفتەشدا یەک کیلۆ و (500) گرام کێشیان زیادیکردوە.
ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن ژمارەیەک زانای بەلژیکیەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە، وەرزشکردن لەدوای نانخواردن یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبونی کێش.
بەڵام گروپی دوەم بەهیچ جۆرێک کێشیان زیادی نەکردوە و بەڵکو زۆربەی رێژەی چەوری لەشیشیان سوتاندوە.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕو، وەرزشی پیادە بۆ ماوەی (20) خولەک لە هەر رۆژێکدا، رێژەی مردنی پێشوەخت (16% بۆ 30%) کەمدەکاتەوە.