زیانی مەعكەرۆنی بۆ خانمان
زانایان رایانگەیاندوە كەمەعكەرۆنی زیانیی هەیە بۆ ژنان و توشی نەخۆشییەكانی دڵ و مولولەخوێنەكانیان دەكات.
زانایانی سەر بەناوەندی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لەمیلانۆ لەئیتاڵیا رایانگەیاندوە كەمەعكەرۆنی زیانێكی زۆر دەگەیەنێت بەلەشی ژنان. زانایان پشتیان بەستوە بەو دەرەنجامانە و بەراوردیان كردوە لەگەڵ جۆری ئەو خواردنانەی خواردویانە.
زانایان رایانگەیاندوە كەمەعكەرۆنی زیانیی هەیە بۆ ژنان و توشی نەخۆشییەكانی دڵ و مولولەخوێنەكانیان دەكات.
بەپێی دەرەنجامەكان مەعكەرۆنە زیانی بۆ لەشی ژن هەیە زیاتر لەلەشی پیاو، بەوپێیەی زیادبونی رێژەكەی دەبێتە هۆی دروستبونی ناهاوسەنگییەك لەرێژەی شەكر لەخوێن و ئەمەش زیان بەدڵ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی زیادبونی ترشە چەورییەكان و دابەزانی ئاستی كۆلیسترۆل ئەمەش دەبێـە هۆی چالاكبونی هۆرمۆنی ژنانەی (ئسترۆجین).
زانایان رایدەگەیەنن كەمەترسیدارترین جۆری مەعكەرۆنە ئەو جۆرەیە كەلەئاردی سپی دروستكراوە.
SNN