چارەسەری زرنگانەوەی گوێ و کەڕی کرا
لە وڵاتی بەریتانیا دەرمانێک درووستکراوە کە توانای چارەسەرکردنی کەڕی و زرنگانەوەی گوێی ھەیە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر ئەو چارەسەرە دەکات.
ئەو حەبە نوێیە بریتییە لە پرۆتینێک کە کار لەسەر مووەکانی ناو گوێی ناوەوە و خانە دەمارییەکان دەکات، ئەو پرۆتینە ھەموو کەلێنەکانی ناو خانە دەمارییەکان پڕدەکاتەوە کە دەبنەھۆی درووستبوونی دەنگی بێزارکەر و زرنگانەوەی گوێ، ھەروەھا شێوە مووەکانی گوێ ناوەڕاست چاکدەکات و وادەکات بەشێوەیەکی زۆر باش دەنگ بگەیەننە سەنتەری بیستن لە مێشکدان چونکە ئەو مووانە ھۆکاری سەرەکی لەدەستدانی بیستنن.
لە وڵاتی بەریتانیا دەرمانێک درووستکراوە کە توانای چارەسەرکردنی کەڕی و زرنگانەوەی گوێی ھەیە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر ئەو چارەسەرە دەکات.
ھاوکات ئێستا نزیکەی (١٥٠) نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا دەرمانەکەیان لەسەر تاقیدەکرێتەوە و ئەگەر سەرکەوتوو بێت ئەوا دەبێتە چارەسەرێکی باوەڕپێکراو.
SNN: