سودو گرنگی شلیك
چه‌ند سودێكی شلیك
1-شلیك بڕێكی زۆر ڤیتامین (C)ی له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه‌و ناهێڵێت نیشانه‌كانی پیری له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌ربكه‌ون.
2-خواردنی شلیك بۆ خانمانی دووگیان سودی زۆری هه‌یه‌و كۆئه‌ندامی به‌رگری كۆرپه‌له‌و دایك به‌هێز ده‌كات.
3-پێویسته منداڵان ڕۆژانه (25) گرام شلیك بخۆن، چونكه ده‌بێته هۆی به‌هێزبونی كۆئه‌ندامی بهرگریو به‌هێزكردنی ئێسكهكانو دروستكردنی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن.
4-خواردنی شلیك ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی قژو پاراستنی قژ لهههڵوهڕین، چونكه شلیك ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین (G)، له‌كاتێكدا كه‌می ئه‌م ڤیتامینه هۆكاری هه‌ڵوه‌ڕینی قژ.
5-خواردنی شلیك بۆ ددانه‌كان به‌سوده، ده‌بێته هۆی پاراستنی ددانه‌كان‌و سپیكردنهوهیانو پاراستنی ددان لهكلۆربون.
6-شلیك ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پێكهاته دژه‌ئۆكسێنه‌ره‌كان، بڕێكی باش ڕیشاڵ له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه زۆر به‌سوده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوی دابه‌زاندنی كێشیان ده‌كه‌ن، چونكه بڕێكی كه‌م لهكالۆری ده‌به‌خشێت به‌جه‌سته.