هه‌شت جۆر خۆراك بۆ باشتر كردنی هه‌ست
1-ماست: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی تیرۆسین كه ئه‌مه ترشی ئه‌مینیه، ترپه‌ی ده‌ماره‌كان ئه‌گوێزێته‌وه بۆ مێشك، یارمه‌تی خه‌مۆكی ده‌دات.
2-شێلم: سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی كالیسیۆمه، مێشك هێور ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه‌ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست خه‌و زڕانه‌وه.
3-كه‌له‌رم: پێكهاتوه له‌ماده‌ی كۆلین‌و بیر به‌هێز ده‌كات.
4-ته‌ماته: یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی ده‌دات.
5-پیاز: یارمه‌تی هێوركردنه‌وه ده‌دات، پێكهاتوه له‌ماده‌ی كیریستین، ئه‌م ماده‌یه دژه ئۆكسان‌و دژه هه‌وكردنه، وه‌ك هێوركه‌ره‌وه ڕۆڵ ده‌بینێت له‌سه‌ر مێشك‌و یارمه‌تیده‌ره بۆ پشودان‌و هه‌ستكردن به‌خه‌و.
6-شوَكولاته: خواردنی به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند یارمه‌تیت ده‌دات له‌به‌هێزكردنی ده‌ماره‌كان‌و ده‌ردانی هه‌ندێك پێكهاته، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ‌و خه‌مۆكی‌و هۆرمۆنی ئه‌ندرۆفینز ده‌ڕێژێت.
7-چه‌وه‌نده‌ر: سه‌وزه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فۆلیك هه‌ست جێگیر ده‌كات.
8-شیر: ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌كانی دژه ئۆكسان‌و ڤیتامینه‌كانی (B12-B2)و كالیسیۆم، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی‌و گوشاری ده‌رونی ده‌دات.