سود و زیانه‌كانی خواردنی شیرینی بۆ منداڵ
مه‌به‌ست له شیرینی بریتی یه له هه‌موو ئه‌و یه‌كه گه‌رمیانه‌ی كه به‌ده‌رن له بوونی ڤیتامین له پێكهاته‌یاندا بۆیه توێژه‌رانی بواری پزیشكی ئاماژه به ترسناكیهكانی خواردنی شیرینی ده‌كه‌ن له لایه‌ن منداڵه‌وه كه ته‌نها ووزه‌ی گه‌رمی ده‌به‌خشێته جه‌سته‌ی ئه‌و منداڵه و هیچی تر له كاتێكدا توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان خستۆته روو كه خواردنی شیرینی بۆ منداڵ هیچ پێویستی نیه ،چونكه هیچ سوودێكی خۆراكی بۆ منداڵ تێدا نیه.
قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشی شه‌كره:
قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشی شه‌كره یهكێًكی تره له زیانه‌كانی خواردنی شیرینی له لایه‌ن منداڵانه‌وه بۆیه كاتێك منداڵ شكولاتهیهك ده‌خوات كه رۆنی تیێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كر هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ قه‌ڵه‌وبوونی منداڵ له ته‌مه‌نه زوویهكاندا و هه‌روه‌ها رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاتر ده‌كات ، بۆیه پسپۆرانی بواری ته‌ندوستی ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ن كه كه‌مترین شیرینی بده‌ن به منداڵه‌كانیان.
له‌ده‌ستدانی كالسیۆم و مه‌گنیسیۆم:
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كاتێك منداڵ شیرینی ده‌خوات له كاتێكدا به‌شێك له شه‌كر ده‌چێته جه‌سته‌ی ئه‌و منداڵه‌وه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌و خوێیانه‌ی كه یۆدی زۆره و هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانی له‌ش ،هه‌روه‌ها ئاماژه به وونبوونی دوو مادده‌ی گرنگی له‌ش ده‌ده‌ن كه به‌هۆی خواردنی شیرینیه‌وه وون ده‌بن ئه‌وانیش كالسیۆم و مه‌گنیسیۆمه له جه‌سته‌دا كه دوو ماده‌ی گرنگ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به‌جۆرێك خواردنی كالیسیۆم یارمه‌تی دروستبوونی ماسولكه‌كانی دان و به‌هێزكردنی ده‌دات ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی له هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌كی ناو ده‌م ده‌دات و هه‌روه‌ها لێدانی دڵ رێك ده‌خات و ئه‌نزیمه‌كان به‌هێز ده‌كات،هه‌روه‌ها مه‌گنیسیۆم یارمه‌تی دروستبوونی پرۆتینه‌كان ده‌دات له جه‌سته‌و كاری ئه‌نزیمه‌كان رێك ده‌خات و ماسولكه دروست و به‌هێز ده‌كات بۆیه ده‌بێت منداڵ دوربخرێته‌وه له خواردنی شیرینی .جگه له‌وه‌ش پسپۆرانی ته‌ندروستی ئاماژه به ترسناكیهكانی خواردنی شیرینی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دانه‌كان و تووشبوونی منداڵ به نه‌خۆشیه‌كانی دان كه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه خواردنی شیرینی زووتر وا له منداڵ ده‌كات كه دانه‌كانی له‌ده‌ست بدات ،بۆیه پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵ دانه‌كانی پاش خواردنی هه‌ر جۆره خواردنێكی شیرینی بشوات.
سوده‌كانی شیرینی:
وه‌نه‌بێت شیرینی ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی هه‌بێت له دواین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی شیرینی ده‌بێته هۆی چالاكردنی جه‌سته به‌تایبه‌ت جوڵه له منداڵدا ،به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌خورێت و هه‌روه‌ها ده‌ریشكه‌وتووه میشكی منداڵ چالاك ده‌كات به‌تایبه‌ت زیادبوونی توانای بیركردنه‌وه له منداڵدا و ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای سه‌رنج دان له منداڵدا.