ئەو شتانە چین کە ئارامی بەمرۆڤ دەبەخشن؟
زۆر جار مرۆڤ بەهۆی سەرقاڵبوونی بەکاری رۆژانەی و ئەو هەموو ئاڵۆزییەی ژیان، تووشی بێتاقەتی و ماندووبوون و دڵتەنگی دەبێت و هەندێجار روخسارێکی شێواوی دەبێت و جوانیش لەدەستدەدات، بۆ ئارامبوونەوەو خۆشحاڵبوون و هەست کردن بەخۆشی و دەرکەوتنت بەجوانترین شێوە پێویستە ئەم رێگایانە بگرێتە بەر:
زەیتی گوڵاو
زەیتی گیایی ئارامی خۆشحاڵی بەمرۆڤ دەبەخشێت و زۆرجار مێشک ئارام دەکاتەوە، زەیتی گوڵەکانی (پونەوئەڤندەر) دەشێت دڵتەنگی مرۆڤ نەهێڵێت، دوو کەوچکی بخەرە سەر پارچە پەڕۆیەکی پاک و تێر بۆنی بکە یان بیکەرە ناو پەرداخێک ئاو یان سەری خۆتی پێ بشۆ.
راهێنانی وەرزشی
پێویستە مرۆڤ ڕۆژانە بۆماوەیی 3 چرکە رابکات، ئەم ڕاکردنە ئارمییەک بەمرۆڤ دەبەخشێت لەڕووی دەرونییەوە، لەلایەکتر یارمەتی گواستنەوەی خوێن دەدات بۆ مێشکی مرۆڤ و هۆرمۆنی (ئەندرۆفین) یش چالاک دەکات .
نوستنێکی ئارام
پێویستە کاتی نوستنی خۆت ڕێکبخەیت و نەیگۆڕیت و بەردەوام ژووری نوستنەکەت بەجوانی و ڕێک و پێک جێبهێڵیت.
لێرەدا ئەگەر ئەم کردەوانەی سەروەت جێ بەجێ کرد ئەوکات باری دەرونیت ئارام دەبێت دەتوانیت جوانی خۆت بەجوانترین شێوە دەربخەیت.