ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی: ڕێککه‌وتنی گونجاو قبووڵ ده‌که‌ین
    
 ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و فه‌رمانبه‌رانی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به دانوستانی ناڤۆکی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز و ئه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ده‌کرێت جه‌ختی کرد: ئێمه ڕێککه‌وتنی باش و گونجاو قبووڵ ده‌که‌ین به‌ڵام ده‌بێت ڕێککه‌وتن له یه‌ک قۆناغدا و به بڕگه‌ی ڕوون و ئاشکرا بێت نه‌ک به بڕگه‌ی وا که شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵڕۆژی به‌یعه‌تی کۆمه‌ڵێک له فڕۆکه‌وانان و فه‌رمانده‌کانی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌ش له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی له ڕۆژی 19ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 57؛ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌ش دیداری کرد.
  ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریکا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خۆڕاگری گه‌لی ئێران هه‌یه و ئامانجی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی چۆک دادان و سووکایه‌تی کردن به گه‌لی ئێرانه به‌ڵام باش بزانن که له شرۆڤه و خوێندنه‌وه‌کانیاندا تووشی هه‌ڵه هاتوون.
  
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌باره‌ی لێدوانی به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکایی که چه‌ند ڕۆژ لهمهوپێش وتبووی ئێرانییه‌کان له دانوستانی ناڤۆکیدا ده‌ستیان به‌ستراوه و گیریان خواردووه وتی: ئه‌و که‌سه‌ی ئێستا گیری خواردووه و تووشی کێشه هاتووه ئه‌مه‌ریکایه و ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان سه‌لمێنه‌ری ئه‌مه‌یه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕاشیگه‌یاند: دانوستان به مانای گه‌یشتنی دوو لایه‌ن به خاڵی هاوبه‌شه هه‌ر بۆیه له دانوستاندا نابێت لایه‌نێک هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به زۆربێژی خواستی نامه‌نتقی خۆی بسه‌پێنێت.
جه‌ختیشی کرد: گه‌لی ئێران زۆربێژی و زێده‌خوازی و مامه‌ڵه‌ی نامه‌نتیقی قبووڵ ناکات.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جارێکی تر جه‌ختی کرد که له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به دانوستان و گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی گونجاودایه و وتی: گه‌لی ئێران دژایه‌تی هیچ دانوستانێک ناکه‌ن که عیزه‌ت و سه‌ربه‌رزییان تێیدا پاراسترابێت.
ئاماژه‌شی دا که ئێمه پێمانوایه که ڕێکنه‌که‌وتن باشتره له ڕێککه‌وتنی خراپ و زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که زۆر باشه که به‌رپرسان و وه‌فدی دانوستانکاری ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ربه‌ی گه‌مارۆ له ده‌ستی دوژمن ده‌ربێنن و ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات و به ڕێککه‌وتن ئه‌و حهربهیه بشکێت زۆر باشه به‌ڵام هه‌مووان بزانن له ناوخۆی ئێران‌دا زۆر ڕێکار هه‌یه که ده‌کرێت که‌ڵکی لێوه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆکان کاریگه‌ری نه‌بێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا ئه‌میر سه‌رتیپ فڕۆکه‌وان حه‌سه‌ن شاهسهفی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌ش ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر توانایی و پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌و هێزه خسته ڕوو.