شێوازي ئاماده كردني شلهي به قيمه
كهرهستهي پێويست بۆ 8 كه‌س:
ـ 300 گرام قيمهي گۆشت
ـ 2 كوپ له‌په يان له‌ته نۆك
ـ پيازێكي گه‌وره
ـ 10 دانه ليمۆي عوماني
ـ كه‌وچكێكي بچووك زه‌عفه‌ران
ـ رۆن به پێي پێويست
ـ كه‌وچكێك دۆشاوي ته‌ماته
ـ كه‌وچكێك دارچين
ـ كه‌وچكێكي بچووك زه‌رده‌چێوه
ـ خوێ به پێي پێويست
ـ 4 دانه په‌تاته
شێوازي ئاماده كردني:
1ـ سه‌ره‌تا قيمه و له‌ته نۆكه‌كه بشۆنه‌وه و له سهبهتهيهكدا ئاوه‌كه‌ي لێ بگرن.
2ـ پيازه‌كه شێوه بازنه‌يي ورد بكه‌ن.
3ـ كه‌مێك رۆن له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاگري دابنێن و دواتر پيازهكهي له‌ناو بكه‌ن تا سور ده‌بێته‌وه. دواتر زهردهچێوهي به‌سه‌ردا بكه‌ن.
4ـ قيمهكهي له‌ناو بكه‌ن تا نه‌رم ده‌بێت. دواتر له‌ته نۆكهكهي له‌ناو بكه‌ن و تێكي بده‌ن و كه‌مێك خوێي به‌سه‌ردا بكه‌ن.
5ـ دواي 3-4 خولهك 2 كوپ ئاوي گهرمي له‌ناو بكه‌ن و لێگه‌ڕێن تا ده‌كوڵێت. دواتر كه‌مێك زهعفهراني له‌ناو بكه‌ن.
6ـ له‌م كاته‌دا ليمۆكان له‌ناو ئاوي گه‌رمدا بخوسێنن و به چه‌نگاڵ چه‌ند كونێك له ليمۆيهكان بكه‌ن و له‌ناو شلهكهي بكه‌ن.
7ـ له‌سه‌ر ئاگرێكي نه‌رم بۆ ماوه‌ي 2 كاتژمێر بكوڵێت.
8ـ له‌م ناوه‌دا په‌تاته‌كان سوور بكه‌نه‌وه.
9ـ له‌ناو قاپێكدا دۆشاوي ته‌ماته شله بكه‌نه‌وه و له‌ناو شلهكهي بكه‌ن. دواي چارهگێكي تر دارچيني له‌ناو بكه‌ن.
10ـ ئێستا شله‌كه ئاماده‌يه و له‌ناو ده‌فرێكي بكه‌ن و به په‌تاته‌ي سووره‌وه كرا‌و بيڕازێننه‌وه