• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1753
  • چوار شەممه 1/11/1393
  • رۆژژمێر :

ته‌ندروست بي!

زۆركات كە باسي تەندروستي دڵ و تەمەندرێژي بەگشتي دەكەين، خێرا رێجيمي خۆراكي و چالاكيي جەستەيي و پشكنيني پێشوەختمان بەبيردادێت، بەڵام لايەني دەرووني و رۆحيش رۆڵي گرنگيان لە پاراستني تەندروستي جەستەمان هەيە،

هەروەك ئەم توێژينەوانە سەلماندوويانە: ئەو كەسانەي گەشبينن بەرامبەر ژيان و گەردوون و دەوروبەر، دوو ئەوەندەي كەساني دي ئەگەريان زياترە خاوەني دڵێكي تەندروست بن، ئەوە جگە لە چەندين سوودي ديكە.

پزيشكان دواي پكشنيني 5100 كەسي پێگەيشتوو بۆيان دەركەوت ئەو كەسانەي گەشبينن لە ژيانياندا ئاستي چەوريي خوێن و شەكري خوێنيشيان تەندروستانەترە و زياتر دەجووڵێن و كێشي لەشيشيان ئاساييترە لەچاو كەساني ديكە، كە هەمان سيفەتەكاني ئەمانيان هەيە، بەڵام وەك ئەمان گەشبين نين.

ئەو كەسانەي لە توێژينەوەكەدا بەشداربوون بۆماوەي 11 ساڵي تەواو بەدواداچوون بۆ باري تەندروستييان كراوە و بە تێكڕا تەمەنيان لەنێوان 45-84 ساڵاندا بووە.

ئەو پێوەرانەي بۆ تەندروستي دڵ و بۆرييەكاني خوێن دياري دەكرێن هەموو 18 مانگ جارێك بۆ بەشداربووەكان كراوە و تۆماركراوە بۆماوەي 11 ساڵ و دواتر شيكاري زانستي بۆ كراوە.

پێشووتريش لە 2011 دا زانكۆي هارڤارد دواي ئەنجامداني توێژينەوەيك ئاشكرايكرد، دڵخۆشيي لە ژياندا، تەندروستي دڵ و بۆرييەكاني خوێن دەپارێزێت. توێژينەوەيەك ديكەش رووني كردببوەوە ئەو كەسانەي دڵتەڕن و خۆيان بە گەنجتر دەزانن لەو تەمەني تێيدا، تەمەنيان درێژتر دەبێت لە كەساني ديكە.

 

سایت رادیو کوردی