• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1716
  • چوار شەممه 29/11/1393
  • رۆژژمێر :

ئه‌سپرين بۆ هه‌موو که‌سێک باش نييه‌!

ئەگەر تۆ رۆژانە حەبێكي ئەسپرين دەخۆيت و پێتوايە لە نەخۆشيي دەتپارێزێت، لەوانەيە هەڵەبيت. چونكە تەنيا بەشێك لە خەڵكي سوودي لێ‌ دەبينن و بەشێكي ديكە نەك سوودي لێ‌ نابينن، بەڵكو زياني دەبێت بۆيان.

پزيشكان و نێوەندە پزيشكييەكان جەخت لە سوودي حاشاهەڵنەگري ئەسپرين دەكەنەوە لە رێگريكردني جەڵتەي دڵ و مێشكدا، بۆيە ژمارەيەكي بەرچاوي خەڵك خۆبەخۆ ئەسپرين بەكاردەهێنن. بەڵام نابێت تۆ بير لە بەكارهێناني ئەسپرين بكەيتەوە هەتا پزيشكەكەت بۆت دياري نەكات، چونكە ئەو دەتوانێت بڕياربدات كە تۆ لە كامە گرووپەي خەڵكيت لەڕوي بەكارهێناني ئەسپرينەوە: ئەوانەي سوودي لێ‌ دەبينن، ئەوانەي سوود و زياني لێ نابينن يان ئەوانەي زياني لێ‌ دەبينن و تەنانەت لەوانەيە بكەونە مەترسيي خوێنبەربووني هەناوەوە.

 

ئەگەر تۆ رۆژانە حەبێكي ئەسپرين دەخۆيت و پێتوايە لە نەخۆشيي دەتپارێزێت، لەوانەيە هەڵەبيت. چونكە تەنيا بەشێك لە خەڵكي سوودي لێ‌ دەبينن و بەشێكي ديكە نەك سوودي لێ‌ نابينن، بەڵكو زياني دەبێت بۆيان.

د.سالم ڤيراني، پزيشكي پسپۆڕي نەخۆشييەكاني دڵ و توێژەر لەبارەي حەبي ئەسپرين دەڵێت: "بەكارهێناني ئەسپرين لەو كەسانەي ئەگەري تووشبوونيان بە جەڵتەي دڵ و مێشك كەمە، زياني زۆرترە. لەوانەيە ببێتە هۆي خوێنبەربووني گەدە، بريني گەدە و دوانزەگرێ‌، تەنانەت لەوانەيە ببێتە هۆي خوێنبەربووني مێشك". بەكارهێناني ئەسپرين بەشێوەي ناپێويست رەنگە خوێن بەجۆرێك روون بكاتەوە كە لەكاتي ئەنجامداني نەشتەرگەريدا خوێنت ئاسان نەوەستێتەوە و گرفتت بۆ دروست ببێت.

ئەسپرين جاران وەك چارەسەري ئازار بەكاردەهات، بەڵام دواتر دەركەوت ئەگەر بەشێوەي رێكوپێك و بە بڕي كەم (81 ميللي گرام لە رۆژێكدا) ئەوا ئەگەري مەييني خوێن كەمدەكاتەوە، بەوەش بەسوود دەبێت بۆ رێگري لە جەڵتەي دڵ و مێشك.

پزيشكەكان بۆ ئەوانەي دەنووسن كە جەڵتە لێيان دەدات، يان پێشووتر لێيداون و ئەگەري دووبارەبوونەوەي هەيە، هەروەها بۆ ئەو كەسانەش كە دواي خەمڵاندني باري تەندروستييان دەردەكەوێت ئەگەري تووشبوونيان بە جەڵتەي دڵ و مێشك زۆرە. ئەو كەسانەي ئەگەري تووشبوونيان بە جەڵتە 6%ي كەمترە، دەبێت بە رێگاي نادەرماني ئەگەري تووشبوويان كەمتر بكەنەوە، وەك رێكخستني خۆراك و دابەزاندني كێش و ئەنجامداني وەرزشي رۆژانە.