ئه‌وانه نيشانه‌كاني شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده‌ن!
هۆكاره‌كاني شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده ئاشكرا نييه و چه‌ندين هۆكار ده‌ور ده‌بينن بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشيه وه‌ك بريني گه‌ده و باكترياي H و نه‌بووني چالاكي جه‌سته‌يي و قه‌ڵه‌وي و جگه‌ره كێشان و هه‌وكردني گه‌ده و بۆماوه‌يي و سيستمي خۆراكي ناته‌ندروست و...
ـ بووني ئازار: هه‌ست كردن به پڕي له گه‌ده يه‌كه‌مين نيشانه‌ي شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده‌يه، هه‌ندێكجار فشار و ئازاري به‌هێز. ئازار له‌كاتي قوتداني خۆراك ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه له سه‌ره‌وه‌ي گه‌ده بێت.
هێڵنج و رشانه‌وه: هۆكاري هێڵنج و رشانه‌وه زۆره، وه‌ك ڤايرۆسه‌كان و ژه‌هراوي بووني خۆراكي يان بريني گه‌ده، به‌ڵام به شێوه‌ي به‌رفروان بێت پێويسته سه‌رداني پزيشك بكرێت.
ـ لاوازي و ئاوساني سك: لاوازي به‌هۆي نه‌بووني ئاره‌زوي خواردن روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به تێپه‌ڕبووني كات به خواردني خۆراكيش ده‌گۆڕێت بۆ شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده كاتێك فشار ده‌خاته سه‌ر گه‌ده و تووشي ئاوساني ده‌كات به‌هۆي كۆبووونه‌وه‌ي ئاو.
ـ خوێن: بووني خوێن له‌گه‌ڵ رشانه‌وه يان پاشماوه نيشانه‌ي شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده‌يه به ره‌نگي سووري گه‌ش و رشانه‌وه به ره‌نگي قاوه‌يي.
ـ كه‌مبوونه‌وه‌ي چالاكي جه‌سته‌يي: هه‌ست كردن به هيلاكي و نه‌بووني وزه به گشتي كێشه له ته‌ندروستي و له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده دروست ده‌كات.