ئەو خواردنانەي نابێ لەبەيانياندا بخورێت
هەندێ لەتوێژينەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كەژەمي نانخواردني بەياني نابێت بەئامانجي دابەزاندني كێش يان پاراستني كێشي تەندروستي لەش بێت، بەڵكو دەبێ ژەمە نانخواردنێكي تەندروست بێت تا وزە بداتە لەش و هەستي تێربوون پێ ببەخشێت و هاوكار بێت لەدابەزاندني مەترسييەكاني توشبون بەنەخۆشيي و گرفتە درێژخايەنەكاندا.
لەبەيانياندا:
-نەخواردني ناني بەياني خراپترينە: خراپترين بژاردە ئەوەيە كەناني بەياني نەخورێت بەوپێيەي رووبەرووي مەترسي توشبون بەنەخۆشييە درێژخايەنەكانت دەكات. بەپێي توێژينەوەيەكي زانكۆي هارڤارد نەخواردني ژەمي بەيانيان مەترسي توشبون بەنەخۆشي دڵ بەرێژەي 27% زياد دەكات و شەكرە بەرێژەي 28% زياتر دەكات.
-خواردني لەفە و پەتاتە لەبەيانياندا خراپترينە چونكە رێژەيەكي زۆري شەكري تێدايە.
-شەربەت: كەسانێكي زۆر شەربەت بەبەسودترين دادەنێن بۆ تەندروستي بەوپێيەي شەكري سروشتي تێدايە لەگەڵ ڤيتامين و كالۆريدا، بەڵام پشت بەستن پێي خراپە چونكە شەكري سروشتيي دەبێتە هۆي زيادبوني رێژەي ئەنسۆلين و توشي نەخۆشي شەكرەي جۆري 2 ت دەكات.
-ژەمي سوك: خواردني ژەمێكي كەم دەبێتە هۆي پێداني 200 كالۆري و ئەمەش لەگەڵ كەمتر خواردني ژەمەكاني تردا دەبێتەي هۆي دابەزاندني كێش.
-پسكيت و كێك: رێنمايي دەكرێت كەنابێ رۆژەكەت بەنان و هەوير و كوليچە و كێك دەست پێ بكەيت، كاتێ ئەمانە دەخۆيت كەپرۆتين و ريشاڵي تێدا نيە بەدرێژايي رۆژەكە حەز بەخواردني كاربۆهيدرات دەكەيت و زوو برسيت دەبێت.
-ماست : كەسانێكي زۆر ماست دەخۆن لەبەيانياندا بەڵام راستييەكە ئەوەيە رێژەي (5 بۆ 7) كەوچك شەكري تێدايە و ئەمەش دەبێتە هۆي بەرزكردنەوەي رێژەي ئەنسۆلين لەبەيانياندا، بۆيە باشترە ماستي خۆماڵي بخورێت لەگەڵ كەمێك ميوەي وشك يان فرێشي تێ بكرێت.
SNN: