شێوازي ئاماده كردني رۆليتي گۆشت و سه‌وزه‌كان
ئه‌م رۆليته به ئاساني ئاماده ده‌كرێت و كه‌ره‌سته‌كاني له‌ناو هێلكه‌دا ده‌پێچرێت.
كه‌ره‌سته‌كاني:
ـ 250 گرام قيمه‌ي گۆشت
ـ يه‌ك دانه پياز
ـ 100 گرام قارچ يان كوارگ
ـ كوپێك بيبه‌ري شيرين
ـ 3 كه‌وچك په‌نيري پارمسان
ـ كه‌وچكێك دۆشاوي ته‌ماته
ـ خوێ و بيبه‌ر و زه‌رده‌چێوه به پێي پێويست
ـ كه‌وچكێك ئاوي ليمۆ
ـ 3 دانه هێلكه
ـ كه‌وچكێك مه‌عده‌نووس
ـ رۆن به پێي پێويست
شێوازي ئاماده كردني:
ئه‌م رۆليته به ئاساني ئاماده ده‌كرێت و كه‌ره‌سته‌كاني له‌ناو هێلكه‌دا ده‌پێچرێت.
ـ سه‌ره‌تا پيازه‌كان ورد بكه‌ن و له‌ناو رۆندا سووري بكه‌نه‌وه و تا ره‌نگي زه‌رد ده‌بێت.
ـ قيمه‌كه له‌ناو پيازه‌كه بكه‌ن تا نه‌رم ده‌بێت.
ـ ئاوي ليمۆ به‌سه‌ر قارچه‌كاندا بكه‌ن تا ره‌نگي ره‌ش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بيبه‌ر له‌گه‌ڵ قيمه‌كه‌ي تێكه‌ڵ بكه‌ن.
ـ دواتر خوێ و بيبه‌ر و دۆشاوي ته‌ماته‌ي بۆ زياد بكه‌ن.
ـ له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ي هه‌ڵبگرن و په‌نيره‌كه‌ي بۆ زياد بكه‌ن و له كۆتاييدا مه‌عده‌نووسي به‌سه‌ردا بكه‌ن.
ـ به چه‌نگاڵ هێلكه تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌ناو مه‌قه‌ڵي بكه‌ن و تا هه‌ر دوو لاكه‌ي ده‌برژێت و دواتر كه‌ره‌سته‌كاني له‌ناو بكه‌ن و بيپێچه‌نه‌وه.
ـ له‌ناو ده‌فرێكي شوشه‌ي بكه‌ن به سه‌وزه بيڕازێننه‌وه.