• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 489
  • یەكشەممه 28/10/1393
  • رۆژژمێر :

سير چارەسەري شەكرە و پەستاني خوێنە

توێژينەوەيەكي تەندروستي نوێ سەلماندوويەتي كە سير سوودي زۆري بۆ تەندروستي مرۆڤ هەيە و دژە هەوكردنە و رێكخەري شەكرە و پەستاني خوێنە.

ڕاپۆرتێكي پزيشكي دەڵێ زۆرينەي توێژينەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە سير شايستەي ئەوەيە لە نێو ماڵدا پشتي زۆر پێ ببەسترێت، چونكە چارەسەرە بۆ چەندين نەخۆشيي وه‌ک ڕشانەوە و سكچوون.

لە نێو سيردا ريشاڵەكان و ڤيتاميني زۆر هەيە. لە 20 ساڵي ڕابردوودا چەندين توێژينەوە كراوە لەسەر ئەوەي كە دەكرێ سير بۆ چارەسەري نەخۆشييەكاني شەكرە و دڵ و تووشبوون بە ڤايرۆسەكان بەكاربهێنرێ.

توێژينەوەيەكي تەندروستي نوێ سەلماندوويەتي كە سير سوودي زۆري بۆ تەندروستي مرۆڤ هەيە و دژە هەوكردنە و رێكخەري شەكرە و پەستاني خوێنە.

هەروەها توێژينەوەكان دەڵێن سير دەتوانێ رێژەي شەكرە لە خوێندا جێگير بكات و ئاستي كۆليسترۆڵ نزم بكاتەوە.

توێژەرێكي ئەمەريكايي تاقيكردنەوەيەكي كردووە كە رۆژانە يەك دانە سيري داوەتە ژمارەيەك لە بەشداراني توێژينەوەكەي و چاودێري ئاستي شەكرە و كۆليسترۆڵي كردوون و بۆي دەركەوتووە ئەو كێشانە لە لەشي ئەو كەسانەدا بە ئاستي 20 لەسەد كەميان كردووە.