پارێز تەمەن درێژ دەكات
زانايان بۆيان دەركەوت پەيڕەوكردني سيستمێكي هاوسەنگ دەتوانێ پرۆسەي پيربوون لە مرۆڤدا خاو بكاتەوە و رێگري لە نەخۆشييە گەورەكاني وەك شەكرە و شێرپەنجە و خڵەفان و نەخۆشييەكاني دڵ.
توێژەران بۆيان دەركەوتووە، سووتاندني كالۆري كەمتر بەو مەرجەي نەبێتە هۆي هەستكردن بە برسيەتي، دەتوانێ پرۆسەي تێكشكاني خانەكاني لەش كەمبكاتەوە و بەوەش مرۆڤ تەمەن درێژ دەكات.
توێژينەوە نوێيەكە كە سەنتەري هاچينسۆن بۆ شێرپەنجە لە سياتلي ئەمەريكا ئەنجاميداوە پشت بە هێزي جۆرێك لە خانە دەبەستێت بە ناوي ميتۆكۆندريا و لە قۆناخەكاني يەكەمي پيربووندا ئەو خانانە دەست بە لەناوچون دەكەن. زاناكان بۆيان دەركەوت ئەو پاشەكشەيە دەبێتە هۆي گۆڕانكاري لە رووپۆشي خانەكاندا.
زانايان بۆيان دەركەوت پەيڕەوكردني سيستمێكي هاوسەنگ دەتوانێ پرۆسەي پيربوون لە مرۆڤدا خاو بكاتەوە و رێگري لە نەخۆشييە گەورەكاني وەك شەكرە و شێرپەنجە و خڵەفان و نەخۆشييەكاني دڵ.
پرۆفيسۆر جۆن هۆلۆسزي گوتي: ئەو توێژينەوەيە رووني دەكاتەوە كە سنورداركردني كالۆرييەكان كاريگەريي پاراستني لە سەر نەخۆشييەكاني پەيوەست بە پيرييەوە هەيە، هەروەها گوتي ئەگەر بتوانين پرۆسەي پيربوون خاو بكەينەوە، بێگومان دەتوانين مرۆڤ وا لێ بكەين زياتر بژي. توێژەران ئامۆژگارييان كرد كە مرۆڤ سيستمێكي خۆراكي كەم كالۆري پەيڕەو بكات و رۆژانە 1400 تا 200 كالۆري بسووتێنێت بۆ ئەوەي لەو كارەدا سەركەوتوو بێت.