له‌م سه‌رمايه‌دا نه‌عنا بخۆ
له‌ئێستادا كه‌شێكي سارد‌و سه‌رما ڕوي كردۆته هه‌رێمي كوردستان، گوماني تێدانيه هاوڵاتيانيش بۆ گرتني وێنه بێت يان به‌سه‌ر بردني چه‌ند كاتێكي خۆش ڕوده‌كه‌نه ناو به‌فرو ناوچه سارده‌كان، پزيشكه‌كانيش ڕێنمايمان ده‌كه‌ن ڕووه‌كي نه‌عنا بخورێت له‌م وه‌رزه‌دا.
توێژينه‌وه پزيشكيه‌كان له‌ئه‌مريكا ئه‌وه‌يان ڕونكردۆته‌وه، به‌هۆي ئه‌وه‌ي ڕووه‌كي نه‌عنا ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌كاني (پۆتاسيۆم‌و كاليسيۆم‌و مه‌نگه‌نيز)، ڕۆڵي به‌رچاوي هه‌يه له چاره‌سه‌ركردني هه‌ڵامه‌ت و كۆكه‌ي وشك‌و تاو كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازاري ماسولكه‌كان‌و سه‌رئێشه‌ي له‌ناكاو، بۆيه ڕێنماي هاوڵاتيان ده‌كه‌ن كه له‌وه‌رزي سه‌رمادا ئه‌م ڕووه‌كه زۆر به‌كاربهێندرێت، كه كاريگه‌ريه‌كي باش له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕي صه‌حه‌تي چه‌ند سودێكي گرنگي نه‌عناي ئاشكراكردوه:
يه‌كێكه له‌و گيايانه‌ي ده‌توانرێت كرمي نێو گه‌ده‌و ريخۆڵه‌كان بكاته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌كتريا زيان به‌خشه‌كاندا‌و چاره‌سه‌ري سكچون ده‌كات به‌تايبه‌تي بۆمنداڵان.
• به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌وكردني پوك‌و قوڕگ، تائێستاش وه‌ك مه‌عجوني ددان به‌كارده‌هێنرێت.
• يارمه‌تي كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازاري سه‌رئێشه‌و خراپي هه‌رسكردن‌و هه‌ناسه توندي‌و هه‌ڵامه‌ت‌و هه‌وكردني قوڕگ‌و كۆكه ده‌دات‌و رۆڵي‌گرنگي هه‌يه له‌نه‌هێشتني بۆني ناخۆشي ناو ده‌م.
• به‌هۆي ماده‌ي “مه‌نتول”ه‌وه مێشك هێور ده‌كاته‌وه‌و وزه‌يه‌كي باش ده‌داته جه‌سته‌و چاره‌سه‌ري رۆماتيزم ده‌كات.
• زه‌يتي نه‌عنا رێگري له‌دروستبوني قورحه‌ي گه‌ده‌و ترشه‌ڵۆكي ده‌كات.
• خواردنه‌وه‌ي ئاوي نه‌عنا ده‌بێته هۆي هێوركردنه‌وه‌ي مێشك به‌رله‌خه‌وتن.
• زه‌يتي نه‌عنا زۆر به‌سوده بۆ قژ ده‌توانرێت بدرێت له‌پيسَتي سه‌ر له‌پێناو خێراكردني گه‌شه‌ي قژ.