باش‌ترين ڕێگاي سوور کردنه‌وه‌ي سه‌وزه‌کان
ڕێگا و شێوازه‌کاني ئاشپه‌زي و چێشت لێناني درووست و ته‌ندرووست ده‌بنه هۆي ئه‌وه‌ي خۆراکي باش و به‌سوود لێنێنن که تام و چێژيشي خۆش بێ.
سوور کردنه‌وه‌ي ته‌ندرووست شيوازێکي سوور کردنه‌وه‌يه که ده‌بێته هپۆي ئه‌وه‌ي ئێمه تام و چێژي سه‌وزه‌ي سوورکراوه‌مان بپارێزرێ به بێ ئه‌وه‌ي پێويستمان به ڕۆني داخ کراو هه‌بێ. له راستيدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ده‌زانين داخ کردني ڕۆن چه‌نده زه‌بر له ته‌ندرووستي ئێمه ده‌دات هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕيگايه‌ک بدۆزينه‌وه که پێويست به‌و کاره نه‌بێ.
ڕێگا و شێوازه‌کاني ئاشپه‌زي و چێشت لێناني درووست و ته‌ندرووست ده‌بنه هۆي ئه‌وه‌ي خۆراکي باش و به‌سوود لێنێنن که تام و چێژيشي خۆش بێ.
با بێينه سه‌ر باسي پياز؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي پياز خۆي ڕۆني هه‌يه ئه‌توانين به بێ ئه‌وه‌ي ڕۆني تێکه‌ين سووري بکه‌ينه‌وه. تۆزێک ئاو بکه‌نه نێو پيازه‌که‌تان جا ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي ڕۆني پيازه‌که ده‌ربێ. کاتێک پيازه‌که ڕۆني داخست ئاوه‌که‌ش بۆته هه‌ڵم و نه‌ماوه.
به‌م له‌ونه تامي پيازه‌که‌ش خۆشتره. بۆ ئه‌و کاره‌ش با تاوه‌که‌تان تفلۆن بێ يان ستيل. به‌س ئه‌بێ گڕي ئاگره‌که که‌م بێ. ئه‌گه‌ريش پيازه‌که لکا به بنه‌وه‌ي تاوه‌که‌تان نيگه‌ران مه‌بن کاتێک ئاوتان کرده نيو چێشته‌که خۆي لێ ئه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به‌وه کرد که پيازه‌که خه‌ريکه ده‌سووتێ گڕي ئاگره‌که که‌متر بکه‌ن و هه‌ر ئه‌م دێ و دێوي پێ بکه‌ن با جوان جوان ڕۆن بداته‌وه و سوور ببێته‌وه.
سایتی رادیو کوردی سورانی