ناني به‌ياني به ته‌نيا بخۆ؛ به‌شي که‌س مه‌ده
له زمان و فه‌رهه‌نگه جۆربه‌جۆره‌کاني جيهاندا مه‌سه‌ڵي زۆر هه‌يه سه‌باره‌ت به سوبحانه يان ناني نه‌يابي. يه‌کێک له‌وانه ده‌ڵێ: ناني به‌ياني وه‌ک پاشا، ناني نيوه‌ڕۆ وه‌ک شازاده و ناني ئێواره وه‌ک هه‌ژارێک بخۆ.
بير و بۆچوني جۆربه‌جۆر و جياواز سه‌باره‌ت به ناني به‌ياني له نيو خه‌ڵکدا باوه. نه‌خواردني ناني به‌ياني ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌و بون، خواردني ناني به‌ياني ده‌بێته هۆي که‌م بووني ئيشتياي خواردن له درێژايي ڕۆژدا و .. به‌ڵام به‌راستي کامه درووسته و کامه نادرووست؟
جه‌ن بۆچووني نادروست سه‌باره‌ت به ناني به‌ياني بيان سوبحانه ببيستن.
نه‌خواردني ناني به‌ياني ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌و بوون !!!
ئه‌م ڕسته‌يه بڕوا و بۆچوونێکي باوه له نێو خه‌ڵکدا و زۆر که‌س پێيان وايه به خواردني سوبحانه ده‌توانن کێشي جه‌سته‌يان دابه‌زێنن و يان نه‌هێڵن قه‌ڵه‌و بن. به‌ڵام به‌رز بوونه‌وه‌ي کێشي جه‌سته ته‌نيا به پارێز له خواردن و يان پرۆڤه‌ي تايبه‌ت به دابه‌زاندي کێش ئه‌نجام ده‌بێ. خواردني سوبحانه ته‌نيا له‌به‌ر به‌رز کردنه‌وه‌ي ئاستي وزه و ته‌رکيزي ڕۆژانه زۆر گرينگه.
خواردني ناني به‌ياني ده‌بێته هۆي باشتر ئيش کردني دڵ !!!
توێژه‌راني ئه‌مريکايي له توێژينه‌وه‌کانيان بۆيان ده‌رکه‌وتووه خواردني ناني به‌ياني هيچ کاريگه‌رييه‌کي له سه‌ر چۆنيه‌تي ئيش کردن و يان به‌هێزتر بووني سيسته‌مي دڵ و خوێنبه‌ره‌کان نييه و ناتوانين بڵێێن ئه‌و که‌سانه‌ي به‌رده‌وام ناني به‌ياني ده‌خۆن سيسته‌مي دڵ و خوێنبه‌ره‌کانيان له دۆخێکي باشتردايه.
خواردني ناني به‌ياني پێشگري ده‌کات به ورده ورده خواردن له درێژايي ڕۆژدا !!!
خواردني سوبحانه‌ي ڕێک و پێک و تێر و ته‌سه‌ل هێز و وزه‌يه‌کي باش ده‌دات به ئێمه و له درێژايي ڕۆژدا سه‌ريحاڵ و پڕ وزه ده‌بين، به‌ڵام پێش به قرتکه قرتکه خواردني ئێمه ناگرێ. ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌کان ده‌ريخستووه ئه‌و که‌سانه‌ي که ناني به‌ياني ناخۆن و ئه‌و که‌سانه‌ي سوبحانه‌يه‌کي تژي له فيبر و هيدراتي که‌ربون ده‌خۆن له درێژايي ڕۆژدا هێز و وزه‌ي جه‌سته‌يان جياواز ده‌بێ.
ئه‌و که‌سانه‌ي ناني به‌ياني ناخۆن له درێژايي ڕۆژدا هه‌ست به برسێتي ده‌که‌ن به‌ڵام خواردني سوبحانه ئاستي وزه‌يان به‌رز ده‌کاته‌وه. توێژه‌ران راسپێري ده‌که‌ن که سوبحانه‌يه‌کي تژي له پرۆتۆيين بخۆين تا بتوانين له درێژايي ڕۆژدا چالاکيي ڕۆژانه‌مان به باش‌ترين شێوه بێ.