شێوازي ئاماده كردني ئاشێكي تايبه‌ت به وه‌رزي زستان
ئاش يان سوپ له وه‌رزي زستاندا تامي تايبه‌تي خۆي هه‌يه له‌ناو كورده‌واريدا چه‌ندين جۆري ئاش و سوپ و دۆكڵيوي تايبه‌ت به ناوچه جياوازه‌كان له وه‌رزي زستاندا ئاماده ده‌كرێت كه هه‌ر يه‌كێكيان تام و چێژي تايبه‌تي خۆي هه‌يه.
لێره‌دا چۆنيه‌تي ئاماده كردني ئه‌م ئاشه نيشان ده‌ده‌ين:
كه‌ره‌سته پێويست:
ـ 3 پيازي مامناوه‌ند
ـ كيلۆيه‌ك سه‌وزه‌ي ئاش
ـ كوپێك ساوه‌ر
ـ كوپێك نيسك
ـ كوپێك لوبياي سپي
ـ كوپێك برنج
ـ 2 كوپ ئاوي گۆشت و مريشك
ـ 1-2 كوپ سركه‌ي به‌رسيله
ـ دوو كه‌وچك نه‌عناي وشك كراوه
ـ خوێ و بيبه‌ري ره‌ش به پێي پێويست
ـ 4 كه‌وچك رۆن
شێوازي ئاماده كردني:
ـ سه‌ره‌تا دانه‌وێڵه‌كان بۆ ماوه‌ي چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو ئاودا بخوسێنن و سه‌وزه‌ي وه‌ك مه‌عده‌نوس و سڵق يان سپێناخ دواي شوشتنه‌وه‌ي ورد بكه‌ن.
ئاش يان سوپ له وه‌رزي زستاندا تامي تايبه‌تي خۆي هه‌يه له‌ناو كورده‌واريدا چه‌ندين جۆري ئاش و سوپ و دۆكڵيوي تايبه‌ت به ناوچه جياوازه‌كان له وه‌رزي زستاندا ئاماده ده‌كرێت كه هه‌ر يه‌كێكيان تام و چێژي تايبه‌تي خۆي هه‌يه.
ـ پيازه‌كان ورد بكه‌ن و له‌ناو رۆندا سوري بكه‌نه‌وه، دواي سوور بوونه‌وه‌ي كه‌مێك له‌م پيازه هه‌ڵبگرن بۆ رازاندنه‌وه‌ي ئاش.
ـ 2 كه‌وچك نه‌عناي وشك كراوه تێكه‌ڵ به پيازه‌كان بكه‌نتا نه‌رم ده‌بێت.
ـ ئاوي مريشك و گۆشت له‌ناو بكه‌ن و ئاگره‌كه‌ي زياتر بكه‌ن تا ده‌كوڵێت.
ـ دانه‌وێڵه‌كان و ساوه‌ر له‌ناوي بكه‌ن تا كه‌مێك بكوڵێت. ئاگادار بن بني نه‌گرێت جار جاره به كه‌وچك تێكي بده‌ن.
ـ له كۆتاييدا سركه‌ي به‌رسيله‌ي له‌ناو بكه‌ن و لێگه‌ڕێن چه‌ند خوله‌كێك بكوڵێت.
ـ دواتر له‌ناو قاپێكي تايبه‌تي بكه‌ن و به پيازي سوره‌وه كراوه و نه‌عنا بيڕازێننه‌وه.