هۆكاره‌كاني قژ ڕوتانه‌وه
هه‌ندێك كات قژ ڕوتانه‌وه له‌ته‌مه‌نێكي كه‌مدا ده‌ستده‌كات به‌ڕوتانه‌وه، واتا له‌كۆتايي ته‌مه‌ني بيست ساڵيدا، ئه‌وه‌ش بۆته پرسيارێك سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كاني زو كه‌چه‌ڵ بوني پياوان له‌ته‌مه‌نێكي كه‌مدا.
ماڵپه‌ڕي (24) بڵاويكرده‌وه، زۆر فاكته‌ر هه‌ن ده‌بنه هۆي قژ ڕوتانه‌وه له‌وانه دڵه‌ڕاوكێ، زۆربوني ئاستي فشار خستنه سه‌ر، ڕاڕايي‌و ماندوبون، ده‌بنه هۆكارێك بۆ ناهاوسه‌نگي ئاستي هۆرمۆنه‌كاني جه‌سته‌و دواتر ئاستي ڕوتانه‌ي قژ زياد ده‌بێت.
به‌گوێره‌ي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي گۆڤاري (نه‌خۆشييه‌كاني پێست) خۆ ماندوكردن ڕێگري ده‌كات له‌گه‌شه‌كردني ئه‌و موانه‌ي پێشتر هه‌ڵوه‌ريوه، ناهێڵێت جارێكي ديكه قژ ده‌ربێته‌وه له‌جێگه‌ي، ئه‌وه‌ش زيان به‌قژ ده‌گه‌يه‌نێت به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر فشار‌و سترێس به‌رده‌وام بێت بۆ ماوه‌يه‌كي دورو درێژ.
هۆكاره‌كاني قژ ڕوتانه‌وه به‌گشتي بريتين له‌خۆماندو كردن، سترێس، فشار خستنه سه‌ر، كه‌مي نوستن، فشاري كار، سيستمي خۆراكي ناده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤيتامينات‌و نه‌ريته باوه‌كاني ڕۆژانه.
ئه‌گه‌ر يه‌كێكيت له‌وكه‌سانه‌ي له‌سه‌ره‌تاي قژ ڕوتانه‌وه‌دايت، ده‌توانيت به‌گرتنه‌به‌ري ئه‌م چه‌ند ڕێگه چاره‌يه ڕوتانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌ريني قژت چاره‌سه‌ر بكه‌يت له‌وانه:
1 ـ به‌لايه‌ني كه‌مه‌وه شه‌وانه هه‌شت كاتژمێر بخه‌وه.
2 ـ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت تاقه‌ت پڕوكێنه‌و زۆر ماندوت ده‌كات، وه‌رزش ئه‌نجامبده به‌تايبه‌تي يۆگا هزر‌و ده‌رون پاكده‌كاته‌وه.
3 ـ ده‌توانيت چاره‌سه‌ر به‌ده‌رزي چيني وه‌ربگريت، به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر هه‌ندێك شوێني جه‌سته‌ت كه‌مده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوه‌ريني قژ لاواز ده‌بێت.
4 ـ مه‌ساجكردني سه‌ر به‌شێوه‌يه‌كي ڕێك‌و پێك بۆ ئه‌وه‌ي سوڕي خوێن به‌چالاكانه له‌ناوچه‌ي سه‌لكي موه‌كاندا ڕێبكات.
5 ـ مه‌ساجكردني بێخي سه‌ر به‌زه‌يته بۆنداره‌كان وه‌ك زه‌يتي باده‌م، گه‌رچه‌ك‌و زه‌يتون.
6 ـ ئه‌گه‌ر جگه‌ره كێشيت هه‌وڵبده دوربكه‌ويته‌وه له‌كێشاني جگه‌ره، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ي مه‌ي هۆكارێكي ديكه‌يه بۆ ڕوتانه‌وه‌ي قژ.