بۆ شێرپه‌نجه خراپه
پسپۆڕاني بواري پزيشكي ئاشكرايانكردوه، خواردني گۆشتي سور په‌يوه‌سته به‌توشبون به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌ش به‌هۆي ئه‌وه‌ي ماده‌يه‌كي كيميايي تێدايه، كه سروشتي نييه بۆ له‌شي مرۆڤ‌و زياني به‌دواوه‌يه.
ماڵپه‌ڕي ده‌يلي مه‌يلي به‌ريتاني بڵاويكرده‌وه، پێشتر توێژينه‌وه‌كان له‌باره‌ي هه‌مان بابه‌ت ده‌ريانخستبوو، خواردني گۆشي سور په‌يوه‌ندي هه‌يه به‌چه‌ند جۆرێكي نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، له‌وانه (كۆڵۆن، شێرپه‌نجه‌ي مه‌مك، پرۆستات‌و سيه‌كان)، به‌ڵام له‌ئێستادا پسپۆڕان ئه‌وه‌يان بۆ ڕونبوه‌ته‌وه، به‌بوني به‌شێكي شه‌كر كه به (NEU5Gc) ناسراوه‌و له‌گۆشتي (مانگا‌و مه‌ڕ)دا به‌ڕێژه‌يه‌كي كه‌م بوني هه‌يه، له‌كاتي خواردني گۆشي ئه‌و دوو جۆره ئاژه‌ڵه‌دا، به‌رگري جه‌سته‌ي مرۆڤ كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هه‌وكردني ته‌واوي جه‌سته‌يي، به‌پێي تێپه‌ڕبوني كاتيش ديارده‌كاني نه‌خۆشي شێرپه‌نجه له‌كه‌سي توشبودا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
پسپۆڕاني بواري پزيشكي ئاشكرايانكردوه، خواردني گۆشتي سور په‌يوه‌سته به‌توشبون به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌ش به‌هۆي ئه‌وه‌ي ماده‌يه‌كي كيميايي تێدايه، كه سروشتي نييه بۆ له‌شي مرۆڤ‌و زياني به‌دواوه‌يه.
توێژه‌ران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ي شيري چه‌ورو هێلكه‌و ماسي، كه ڕێژه‌يه‌ك شه‌كر له‌خۆده‌گرن، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وانيش په‌يوه‌ندييان هه‌يه به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، به‌ڵام به‌پله‌ي سه‌ره‌كي زۆر خواردني گۆشتي سور زياني هه‌يه بۆ جه‌سته‌ي مرۆڤ.