گوێز به‌سودمه‌نترين و ته‌ندروسترين چه‌ره‌زات هه‌ژمار ده‌کرێت
به پێى ووته‌ى زانايان ، ئانتى ئاكسيدانى ناو كاكله‌ى " گوێز" به به‌رئاوه‌رد له‌گه‌ڵ چه‌ره‌زاتى تر زۆر زياتره. زانايان جه‌ختيان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هۆى بوونى ئه‌و رێژه زوره ئانتى ئاكسيدانه‌ى له ناو كاكله‌ى گوێز دا هه‌يه.
پارێزگارى له له‌شى مرۆڤ ده‌كات.توێژه‌ران دواى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه له سه‌ر كاكله‌ى " گوێز" بۆيان ده‌ركه‌تووه كه ئانتى ئاكسيدانى ناو گوێز به به‌رئاوه‌رد له‌گه‌ڵ كاكله‌كانى تر‌ى ديكه دوو به‌رانبه‌ر زياتره.
ئانتى ئاكسيدانان به مه‌به‌ستى رێگه گرتن له خانه كيميايانه‌ى كه زيان به له‌ش ده‌گه‌ێنن، سوود به‌خشه‌ئه‌و ئانتى ئاكسيدانه‌ى كه له ناو گوێز دا هه‌ن له نێوان 2 تا 15 به‌رانبه‌ر ڤيتامين E پێكهاتووه كه له‌شى مرۆڤ له به‌رانبه‌ر مادده كيمياييه سروشتيه‌كان كه ده‌بنه هۆى تووشبوون به نه‌خۆشى ده‌پارێزێتهه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كان پێش تر پيشانى دا بوو كه خواردنى رێژه‌يه‌كى كه‌م له كاكله‌ى گوێز، ده‌توانێت مرۆڤ له مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و هه‌موو جۆره شێرپه‌نجه‌كان،شه‌كره‌ى جۆرى 2 ، گرفته ته‌ندروستييه‌كان بپارێزێ...