بۆچي توڕه ده‌بن؟
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريخستوه، هه‌ندێك له‌پياوان بۆيه زۆر به‌زويي توڕه ده‌بن، چونكه ماده‌يه‌كي كيميايي له‌مێشكياندا بوني نييه، كه تايبه‌ت به‌گه‌ياندني زانياريي پێويست به‌خانه‌كاني مێشك.
ماڵپه‌ڕي (وس‌ع صدرك) له‌هه‌واڵێكدا باس له‌ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌يه‌ك ده‌كات، كه زاناياني زانكۆي كارديف ئه‌نجاميانداوه‌و ئاماژه‌يان به‌وه كردوه، ئه‌و پياوانه‌ي كه ناتوانن ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه بكه‌ن‌و بڕياري به‌په‌له ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌ي بۆ نه‌بوني ماده‌يه‌كي كيميايي ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێي ده‌وترێت (گابا)و ئه‌ركي گه‌ياندني چالاكي‌و نامه‌يه بۆ خانه‌كاني مێشك.
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ ده‌ريخستوه، هه‌ندێك له‌پياوان بۆيه زۆر به‌زويي توڕه ده‌بن، چونكه ماده‌يه‌كي كيميايي له‌مێشكياندا بوني نييه، كه تايبه‌ت به‌گه‌ياندني زانياريي پێويست به‌خانه‌كاني مێشك.
لێكۆڵينه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خوێندكار ئه‌نجامدراوه، له‌كاتي ده‌ركردني بڕيار‌و پێوانه‌كردني چالاكي مێشكدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ي كه به‌ده‌ست كه‌مي چالاكي مێشكه‌وه ده‌ناڵێنن، زياتر ڕوبه‌ڕوي بڕياري به‌په‌له‌و هه‌ڵه ده‌بنه‌وه.