باڵي مريشك زياني هه‌يه؟
ماڵپه‌ڕي (شێرپه‌نجه)ي ئێراني له‌زاري پزيشكێكي ڤێتێرنه‌ريه‌وه ئه‌وه‌ي بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌رزي هۆرمۆن بۆ قه‌ڵه‌وكردني مريشك به‌كارنايه‌ت، به‌ڵكو بۆ مريشكي (زينه) واته ئه‌و مريشكانه‌ي كه بۆ جواني به‌خێوده‌كرێن، به‌كارده‌هێنرێت.
په‌يجي (مرۆڤ‌و ته‌ندروستي) له‌تۆڕي كۆمه‌ڵايه‌تي فه‌يسبوك بڵاويكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ي ئه‌و هه‌واڵه‌ي ماڵپه‌ڕي ناوبراو، نرخي ده‌رزي هۆرمۆن به‌راورد به‌نرخي مريشكێك زۆر گرانتره‌و له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ريه‌كاندا بۆ قه‌ڵه‌وكردني مريشك به‌كارنايه‌ت، به‌ڵكو ته‌نها له‌مريشكي زينه ده‌درێت، كه بۆ جواني به‌خێوده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕي (شێرپه‌نجه)ي ئێراني له‌زاري پزيشكێكي ڤێتێرنه‌ريه‌وه ئه‌وه‌ي بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌رزي هۆرمۆن بۆ قه‌ڵه‌وكردني مريشك به‌كارنايه‌ت، به‌ڵكو بۆ مريشكي (زينه) واته ئه‌و مريشكانه‌ي كه بۆ جواني به‌خێوده‌كرێن، به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ده‌رمانه ئه‌نتي بايۆتيكه‌كانيش له‌ڕێگه‌ي ده‌رزيه‌وه نادرێت له‌مريشكي كێڵگه په‌له‌وه‌ريه‌كان، به‌ڵكو تێكه‌ڵ به‌ئاوي خواردنه‌وه‌يان ده‌كرێت، بۆيه ئه‌و پزيشكه‌ي ڤێتێرنه‌ري هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆيانه به‌ناڕاست ده‌زانێت، كه ده‌وترێت باڵي مريشك مه‌ترسي هه‌بێت بۆسه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ، به‌ڵكو ئه‌و قسانه دورن له‌ڕاستيه‌وه، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌رزي هۆرمۆن نادرێت له‌ژێرباڵي مريشكي زيندوو، تاوه‌كو ئه‌و جۆره مه‌ترسيه دروسبكات.