• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 437
  • یەكشەممه 25/8/1393
  • رۆژژمێر :

چارەسەرێکي نوێ بۆ شێرپەنجەي سييەکان

تيمێکي پزيشکي بەريتاني توانييان تەکنيکێک بدۆزنەوە بۆئەوەي شێرپەنجەي سي چارەسەر بکەن و ئەوەش لەڕێگەي خانە شێرپەنجەييەکان خۆيانەوە دەبێت.

ئەو تيمە پزيشکييە لە سەنتەري توێژينەوەي تايبەت بە شێرپەنجە لە بەريتانيا توانييان دەرمانێکي نوێ بدۆزنەوە بۆئەوەي شێرپەنجەي سي لەناوببەن، ئەو دەرمانە لەڕێگەي گۆڕيني سيفەتي خانەکانەوە کاردەکات بۆئەوەي وايان لێبکات خۆيان لەناوببەن و ھيچ زيانێک بە جەستە نەگەيەنن.

 

تيمێکي پزيشکي بەريتاني توانييان تەکنيکێک بدۆزنەوە بۆئەوەي شێرپەنجەي سي چارەسەر بکەن و ئەوەش لەڕێگەي خانە شێرپەنجەييەکان خۆيانەوە دەبێت.

ھاوکات ئەو چارەسەرە لە دوو دەرماني تێکەڵ پێکدێت و لەکاتي وەرگرتني ئەو دەرمانەدا خانە شێرپەنجەييەکاني سي لەژێر کاريگەريدا خۆيان لەناو دەبەن و ھيچ شوێنەوارێکي ئەو نەخۆشييە نامێنێت، پرۆفسۆر ھێنينگ واڵکزاک لەبارەي چارەسەکەوە وتوويەتي ئەو شێوازە چارەسەرە زۆر نوێيە و ھەر خانە شێرپەنجەييەکان خۆيان دەکوژن، لەسەر مشک تاقيکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە و ێستا ھەوڵدەدەن چارەسەرەکە بگوازنەوە بۆ مرۆڤ و جۆرەکاني تري شێرپەنجە.

SNN: