جگەرەکێشەکان تووشي ئەم نەخۆشييەش دەبن
توێژينەوەيەکي ئەمەريکي دۆزييەوە کە جگەرەکێشەکان زياتر تووشي ئازاري درێژخايەني پشت دەبن و وازھێنان لە جگەرە لەو نەخۆشييە رزگارت دەکات.
لەتوێژينەوەيەکدا کە لەزانکۆي (Northwestern)ي شيکاگۆ بوو (160) کەس بەشدارييان کرد ئازاري درێژخايەني پشتيان ھەبوو، بەبەکارھێناني زانيارييە دەستکەوتووەکان و پشکنيني پزيشکي ئاماري پێشوو دەرکەوت ئەو کەسانەي جگەرەکێشن سێ ئەوەندەي کەسێکي ئاسايي ئەگەري تووشبوونيان بەو جۆرە ئازارە ھەيە، ھەروەھا ئەگەري تووشبوون لە کەسێکدا کە واز لە جگەرە دەھێنێت زۆر دادەبەزێت و رزگاري دەبێت لەو نەخۆشييە.
توێژينەوەيەکي ئەمەريکي دۆزييەوە کە جگەرەکێشەکان زياتر تووشي ئازاري درێژخايەني پشت دەبن و وازھێنان لە جگەرە لەو نەخۆشييە رزگارت دەکات.
ئەو جۆرە ئازارە درێژخايەنە و بۆماوەي (12) ھەفتە لە پشتدا دەبێت و دواتريش دووبارە دەبێتەوە، ئازارەکە دەگەڕێتە بۆ پەيوەندي دوو بەشي مێشک کە کۆنترۆڵي خوويەکي وەک جگەرە دەکەن و لە جگەرەکێشدا پەيوەندي ئەو دوو بەشە زۆر پتەوە، ھەروەھا جگەرە شێوازي وەرگرتني سيگناڵە دەمارييەکان تێکدەدات و ئەو دوو بەشەي مێشک پەرە بەئازاري خانەکاني پشت دەدەن، ھيچ دەرمانێکي ئازارشکێنيش ناتوانێت بۆماوەيەکي زۆر ئازارەکە نەھێڵێت و ھەربۆيە جگەرەکێشەکان دەبێت واز بھێنن لە جگەرە و خۆيان لە ئەگەري تووشبوون بپارێزن.
SNN: