ئاگاداري ئه‌م نيشانانه‌بن مه‌ترسيداره
زۆر كه‌س د‌رك به‌وه ناكه‌ن نه‌خۆشي گورچيله بكوژي بێده‌نگه، چونكه هيچ نيشانه‌يه‌كي نييه تا حاڵه‌ته‌كه ده‌بێته مه‌ترسيدار، له‌به‌ر ئه‌و هۆيه زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتني نيشانه سه‌ره‌تاييه‌كاندا سه‌رداني پزيشك بكه‌يت تا دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌بێت.
له‌ماڵپه‌ڕي (24خه‌به‌ر)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ميزكردني زۆر له‌شه‌واندا يه‌كێكه له‌نيشانه سه‌ره‌تاييه باوه‌كاني كه‌ساني توشبو به‌نه‌خۆشي درێژخايه‌ني گورچيله، نابێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ش پشتگوێ بخرێت.
گرنگترين نيشانه سه‌ره‌كييه‌كاني شكستي گورچيله‌ي كتوپڕ‌و درێژخايه‌ن ئه‌مانه‌ن:سه‌رئێشه، دڵ تێكه‌ڵهاتن، نه‌ماني ئاره‌زوي خواردن، خوران‌و وشكبوني پێست، هه‌ڵئاوساني پێكان؟نيشانه‌كاني قۆناغي دوه‌م بريتين له:ده‌ركه‌وتني خوێن له‌گه‌ڵ پيسايدا، سترێس‌و تێكچوني مه‌زاج به‌تايبه‌تي ئه‌وانه‌ي به‌ساڵاچون، ئازاري كه‌مه‌ر‌و پشت، له‌رزيني ده‌ست، به‌رزبونه‌وه‌ي په‌ستاني خوێن‌و نزگه‌ره‌ي زۆر.
نيشانه‌كاني نه‌خۆشي درێژخايه‌ني گورچيله‌ش ئه‌مانه‌ن:گۆڕانكاري له‌ميزكردن‌و به‌زه‌حمه‌ت كردني ميز.ده‌ركه‌وتني خوێن له‌گه‌ڵ ميزدا.زو زو ميزكردن له‌شه‌واندا.هه‌ڵئاوساني ده‌ست‌و قاچ‌و پاژنه‌ي پێ، له‌ئه‌نجامي ده‌رنه‌هاويشتني له‌ش له‌ماده زيانبه‌خشه‌كان.ئازاري پشت‌و ڕانه‌كان به‌تايبه‌تي ئه‌وانه‌ي حاڵه‌تي سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ي كيسيان هه‌يه له‌گورچيله‌دا.خوران‌و دروستبوني هه‌ڵئاوساني په‌ڵه‌ي سه‌ر پێت.ماندوێتي‌و هه‌ستكردن به‌بێهێزي.هه‌ستكردن به‌سه‌رما له‌كه‌شه گه‌رمه‌كانيشدا، هۆكه‌ي لاواز گه‌يشتني ئۆكسجين‌و كه‌مي خوێنه.كۆكه‌و هه‌ناسه‌ته‌نگي.