ميوه‌ي وشك كراوه كاريگه‌ري بۆ سه‌ر ته‌ندروستي هه‌يه
خواردني ميوه به وشككراوه‌يي زۆرباشتره له شه‌ربه‌ته‌كه‌ي.
ليكۆڵينه‌وه‌كان ئه‌وه‌ي ده‌رخستووه كه ته‌نانه‌ت شه‌ربه‌تي ميوه‌ي تازه‌ش ره‌نگه هه‌ر كوپێكي زياتر له 5 كه‌وچك شه‌كر له‌خۆبگرێت، چونكه پرۆسه‌ي به‌شه‌ربه‌تكردنه‌كه شرينييه‌كه‌ي خه‌ستده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش يه‌ك له‌سه‌ر سێي ئه‌و بڕه ده‌كات كه له قوتويه‌ك شه‌ربه‌تدا هه‌يه و ره‌نگه ببێته هۆي قه‌ڵه‌وي و تێكداني رێژه‌ي شه‌كر له‌خوێندا.
ره‌نگه شه‌ربه‌تي ميوه‌كان هاني خواردني شيريني بدات، پسپۆڕان ئامۆژگاري ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر پێوانه‌يه‌كي شه‌ربه‌تي ميوه به 4 هێنده‌ي خۆي ئاو روونبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ي بۆ ته‌ندروستي سوودمه‌ندتر بێت.
توێژه‌ران گه‌شتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه ميوه‌ي وشككراوه رێژه‌يه‌كي زۆر ماده‌ي دژه ئۆكسيد و بوليفينول و ماده خۆراكييه‌كاني ميوه‌ي ئاسايي تێدايه.
ميوه‌ي وشككراوه هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي شێرپه‌نجه و نه‌خۆشي تر كه هه‌ندێكيان په‌يوه‌ندي به دڵه‌وه هه‌يه، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كي باشه بۆ ريشاڵه‌كان و ڤيتامين و كانزاكان.
توێژه‌ره‌وه‌كان داواشيانكرد خه‌ڵكي هان بدرێن زياتر ميوه‌ي وشككراوه بخۆن و بيخه‌نه ژه‌مه‌كانيانه‌وه.
ميوه ته‌نانه‌ت به وشككراوه‌ييش زۆر به‌سووده، چونكه رێژه‌يه‌كي زۆر ماده‌ي بوليفينولي تێدايه و خه‌ريكه له كاريگه‌ري ئيجابي بۆسه‌ر ته‌ندروستي تێده‌گه‌ين.