• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1597
  • چوار شەممه 29/11/1393
  • رۆژژمێر :

چەند سوودێکي گرنگى زەنجەبيل

SNN: 

زەنجەبيل يەکێکە لەو خواردنانەي زۆر بەسوودە بۆ جەستە و لەگەڵ چەندين خواردني تردا تێکەڵدەکرێت، سوودەکاني زەنجەبيل بريتين لەمانەي خوارەوە:

-بڕێکي باش توتيا و مەگنيسيۆم و کرۆمي تێدايە و ئەوەش يارمەتي جووڵەي خوێن دەدات، ھەروەھا ناھێڵێت تووشي ئارەقە کردنەوە و تا ببيت.

-يارمەتي نەماني ھێڵنج دەدات و ئەوەش زۆر بەسوودە بۆ ھەر کەسێک بەدەست ھێڵنجەوە بناڵێنێت.

-يارمەتي زياتر ھەڵمژيني ماددە خۆراکييەکان دەدات و وادەکات ئەنزيمەکاني ھەرس زياتر بڕژێنرێن.

-چارەسەرێکي بنەبڕکاري سەرمابوون و ھەڵامەتە، ماوەي چەندين ساڵە وەکو چارەسەرێکي سرووشتي بۆ ئەو نەخۆشييە بەکاردەھێنرێت.

-يارمەتي گەدە دەدات لە کارەکانيدا و ناھێڵێت تووشي ئازار ببێت، ھەروەھا ھەوکردن کەمدەکاتەوە.

-پارێزگاري دەکات لە رووداني شێرپەنجەي قۆڵۆن و ئەگەر تووشي ببيت ئەوا دابەشبووني خانە شێرپەنجەييەکان کەمدەکاتەوە.

-وەکو ئازارشکێن بەکاردەھێنرێت و لە نەخۆشييەکاني کۆئەندامي ھەناسەدا يارمەتيدەرە کە بريتين لە کۆکە و ھەوکۆدني دەرەچەکاني ھەناسە، ناشھێڵێت ھيچ بەڵغەمێک تيايدا درووستببێت.

-کۆئەندامي بەرگري بەھێز دەکات و پارێزگاري لە ھەموو تووشبوونێکي بەکتريا و ڤايرۆس دەکات لە جەستەي مرۆڤدا.