شارستاني مه‌هاباد
شارستاني مه‌هاباد به پانتايي 2591 کيلوو مه‌تري چوار گۆش و 215،529 که‌س جه‌ماوه‌ر ( به پێي سه‌ر ژمێري ساڵي 1390 ) له ههڵکهوتهي درێژي جۆگرافيايي 45 نمره و 43 چرکهي خۆر ههڵاتي و پانتايي جۆگرافيايي 36 نمره و 46 چرکهي باشووري له به‌شي هێڵي ڕێکي قهراري گرتوه و به دوو به‌شي ، ناوه‌ندي و خڵێفان خاوه‌ني 224 جێي نيشته‌جێيه . مه‌هاباد خاوه‌ن ئاو و هه‌واي کوێستاني و زستاني سه‌رد و هاويني تا ڕادهێيک نێواني نه سه‌رد و نه گه‌رم و چوار وه‌رزي سه‌رنج ڕاکێشه ، ڕووباري مه‌هاباد له نێو شاري مه‌هاباده‌وه ڕاده‌بوورێت .
95% خه‌ڵکي ئه‌م شاره به زماني کۆردي قسه ئه‌که‌ن و سۆنني مه‌زهه‌بن ( و له سه‌ر ڕێبازي شافێعين ) و ته‌نيا 2% له جه‌ماوه‌ري ئه‌م شارستانه شێعه مه‌زهه‌بن که زۆربه‌يان ڕێبوار و تۆرک زمانن . هه‌ره‌وه‌ها جهماوهرێکي زۆر که‌م جوو و ئهرمهنيش ده‌ژين .
ناوي شارستاني مه‌هاباد له ڕابردوودا به زماني تۆرکي ساوجبلاغ بووه ( له زاراوه‌ي مههابادي : سابلاغ ) له سه‌رده‌مي ده‌سه‌ڵاتي ڕه‌زا خان به ناوي مه‌هاباد ناوي گۆڕا . سه‌باره‌ت به وشه‌ي مه‌هاباد تا ئێستا زۆر باس کراوه و ماناي جۆرا و جۆريان بۆ گۆتوه . به مه‌هاباد ماد ئاباديشيان گۆتوه که ئه‌مه هيچ بهڵگهێيکي په‌سه‌ن کراوي نيه . مهه ئاباديشيان وتوهکه ئه‌گه‌ر به ماناي جێگاێيک بێ که هه‌موو کات ته‌م و مژ گرتوويهتي ئه‌مه‌ش جێگاي په‌سه‌ن نيه و له گه‌ڵ ڕاستيدا ناگۆنجێ . له کلتووري فارسيدا به‌ڵگه‌ي قهتعي سه‌باره‌ت به وسهي مه‌هاباد به‌م جۆره نووسراوه که ناوي يه‌که‌م پێغه‌مبه‌رێکه که بۆ لاي عه‌جه‌م نێرراوه و کتێبێکي هێناوه که ناوي دهساتيره . هێندێ که‌سيش له سه‌ر ئه‌و بڕوان که مه‌هاباد ناوي جێگاێيکه که پياوه گه‌وره‌کان ئاودانيان کردوه . ئه‌م ناوچه کۆنه له سه‌رده‌مي کۆندا ناوه‌ندي ناوچه کۆرد نشينهکان بووه و بهتليمووس داروشاه و راوليستون به ناوي دارياس ناوي ناوه . ئه‌مڕۆ له 3 فهرسهخي شاري ئێستاي مه‌هاباد ، گۆندێک به ناوي درياز (درياس) هه‌يه که وادياره شاري دارياس له‌م جێگه‌دا بووه . له سه‌رده‌مي ههخامهنێشي ، ئه‌م ناوچه به‌شێک له ئيمپراتوڕي گه‌وره‌ي ههخامهنێشي بووه و دواي ئه‌وه له سه‌رده‌مي ئێسکه‌نده‌ر به‌شێ له ئاتۆپاتێني ماد بوو که ژێراڵي ههخامهنێشي ئاتۆپات و دواي ئه‌و جێ نشينهکاني به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌دا ده‌سه‌ڵات دارێيان ده‌کرد . له سه‌رده‌مي سه‌فه‌ويه ناوچه خۆر ئاواييهکاني ئيران گۆڕه‌پاني خه‌بات و پێکداداني دوو ئيمپراتوري سه‌فه‌ويه و عۆسماني بوو و ده‌سه‌ڵات داراني ناوچه‌يي له وێڵايهتي باخته‌ر به پێي تواناي هه‌ر کام له‌م دوو ئيمپراتوري هه‌ر ماوهێي سه‌ر به لاێيني يه‌کێکيان بوو . ئه‌م شاره له ڕابدوودا به هۆي بوومه لهرزهێيک له نێو چوو و بۆ جارێکي تر درۆست کراوه . ده‌ور و به‌ري ئه‌م شاره ئاسه‌واري مێژوويي زۆر هه‌يه .
به‌شێک له‌م ناوچه له ساڵي 1946 به ڕێبه‌ري قازي محه‌ممه‌د سه‌ربه خۆيي خۆي ڕاگه‌ياند و به‌شێک بوو له کۆماري مه‌هاباد . مه‌هاباد له سه‌رده‌مي ده‌سه‌ڵات دارێک به ناوي بداق سۆڵتان گه‌شه کردني خۆي ده‌س پێ‌کرد . يه‌کێک له ئامانجه‌کاني بداق سۆڵتان گه‌ڕاندنه‌وه‌ي مه‌هاباد بوو بۆ لووتکه‌ي گه‌شه‌ي خۆي .