بەرهەمهێناني گۆشت لە سەوزەوات
بەپێي هەواڵێكي ماڵپەڕي روسيا اليوم توێژەران بەنيازن بەرهەمێكي هاوشێوەي گۆشتي سوور لە سەوزەوات درووستبكەن و ئەوەش سەرنجي جيهاني ڕاكێشاوە.
لە داهێنانێكي نوێدا زاناياني وڵاتي ئەڵمانيا توانييان بەرهەمێكي خۆراكي هاوشێوەي گۆشتي سوور لە سەوزەوات درووستبكەن، مەبەست لەو بەرهەمەش سوودمەندبووني ئەو كەسانەيە كە سەوزەخۆرن و ناتوانن گۆشتي سوور بخۆن و لەو ڕێگەيەوە دەتوانن خواردنێكي هاوشێوەي گۆشت بخۆن و لەڕووي دەروونييەوە ئاسوودە ببن.
بەپێي هەواڵێكي ماڵپەڕي روسيا اليوم توێژەران بەنيازن بەرهەمێكي هاوشێوەي گۆشتي سوور لە سەوزەوات درووستبكەن و ئەوەش سەرنجي جيهاني ڕاكێشاوە.
هەروەها زاناكان ئاشكرايانكردووە ئەو بەرهەمە بە شێوە لە گۆشت دەچێت بەڵام (100%)ي بەرهەمەكە سەوزەيە و هيچ ماددەيەكي ناو گۆشتي تێدا نييە، شايەني باسە گۆشتي سوور زياني بۆ تەندرووستي مرۆڤ هەيە و ئەوەش هاندەر بووە بۆ درووستكردني ئەو بەرهەمە لە تاقيگەكاندا و بەخێرايي (60-70) كيلۆگرام لە كاتژمێرێكدا بەرهەمدەهێنرێت و زۆر بەسوودە بۆ تەندرووستي.
جێي ئاماژەيە زانا ئەڵمانييەكان ئاشكرايانكرد ئەو بەرهەمە بەشێوەيەكي زۆر سەرسووڕهێنەر درووستدەكرێت و لەماوەيەكي نزيكدا كارگەكاني تايبەت بە خۆراك پڕدەكرێن بەو جۆرە خۆراكە و خەڵك لێي سوودمەند دەبن.
تهندروستي
SNN