بۆ قوڕگ‌و سنگ به‌سوده
پسپۆراني بواري ته‌ندروستي له‌به‌ريتانيا له‌نوێترين لێكۆڵينهوهياندا بۆيان ده‌ركه‌توه، كه نابيت ڕۆني زه‌يتون گه‌رم بكرێت، چونكه به‌هۆي گه‌رمكردن ڕێژه‌يه‌كي زۆر له‌پێكهاته بهسودهكاني له‌ناوده‌چێت سوده‌كه‌ي نامێنێت.
سايتي (رێجيم) بڵاوكرده‌وه، پسپۆراني بواري ته‌ندروستي له‌به‌ريتانيا له‌نوێترين لێكۆڵينهوهياندا ئاماژه‌يان بهوهكردوه، كه ڕۆني زه‌يتون رَێژهيهكي زۆر لهمادهكاني (دژه ئۆكسان‌و پێكهاته فێنۆل)ي تێدايه، كه چاره‌سه‌ري نه‌خۆشييه‌كاني له‌ش ده‌كات، دژه شێرپه‌نجه‌شه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نابيت له‌كاتي به‌كارهێناني ڕۆني زهيتوندا گه‌رم بكرێت، چونكه ده‌بێته هۆي ڕێژه‌يه‌كي زۆر لهسودهكان بفهوتێێت، ڕۆني زه‌يتون يارمه‌تي نهرمكردنهوهي قورگو سنگ ده‌دات، سودێكي زۆريش به‌جه‌سته مرۆڤ دهگهيهينێت.
سایتی ناوخو