• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1027
  • یەكشەممه 18/12/1392
  • رۆژژمێر :

سودي شەربەتي قەيسي و چۆنيەتي دروستكردني

ميوەكان جۆريان زۆرەو هەموو جۆرەكانيشي بەسوودن، بۆيە تا سوودمەند بيت لێيان، ئەوا باشتر وايە سوودي هەر يەكێك لەم ميوانە بەجيا بزانيت.

سوودەكاني:

1- ڕيژەيەكي زۆر ڤيتامين A تێدايە كە ئەم ڤيتامينە بەسوودە بۆ قژو پێست و چاوەكان و بەيەكەم هۆكار دادەنرێت بۆ پاراستني پێست لەچرچ بوون.

2- چارەسەري كەم خوێني دەكات.

3- سوودي هەيە بۆ ئەو كەسانەي ئارەزوي نان خواردن ناكەن و لەماوەيەكي كەمدا ئەم كێشەيە چارەسەر دەكات.

شەربەتي قەيسي:

يەكەم: كەرەستەكان:

4/1  كيلۆ قەيسي، دوو پەرداخ ئاوي سارد، يەك كەوچك ئاوي ليمۆ، نيو كوپ شەكر، چەند پارچە سەهۆڵێك.

دووەم: چۆنێتي ئامادەكردني:

1- قەيسييەكە بشۆرەوەو پاشان پارچە پارچەي بكە.

2- هەموو كەرەستەكان (جگە لەسەهۆڵەكە) بكەرە خەڵاتێكي كارەباييەوەو ماوەيەك دايبنێ تا بەتەواوەتي دەبێت بەشەربەت.

4- شەربەتەكە لەخەڵاتەكە دەربهێنەو بيكەرە پەرداخێكەوەو پاشان پارچە سەهۆڵەكاني تێبكە.

5- لەئێستادا ئامادەيە بيخۆيتەوە، بۆئەوەي ببيت بەخاوەني تەندروستييەكي باش.