هەموو شتێك دەربارەي پياز
1- خواردني پياز هێزي پياوەتي زياد دەكات .
2- خوێن پاك دەكاتەوە.
3- نەخۆشي شێرپەنجە رادەگرێت .
4- يارمەتي فرماني دڵ دەدات .
5- بۆني ناخوشي دەم و گەدە كەم دەكاتەوە .
6- يارمەتي هەرسي خواردن دەدات .
7- بەز و چەوري و پيوي زيادە لە لەشدا لادەبات .
8- هێزي مێشك و بينايي چاو زياد دەكات .
9- ئاوي پيازي سپي بەميلي چاو رەشتندا بهێنرێت، زاخاوي بەڵخي چاو ئەداتەوە .
10- دەرمانە بۆ نەخوشي شە كرە، بەكاڵي و بەگۆشتەوە، بەڵام بۆ گەدەي ناساغ (غازات) دروست دەكات .
11- خەو رەوێنەرە .
12- خۆراكێكي ووزە بەخشە .
13- بۆ پيري بەساڵاچوو ئيسكە نەرمە چاكە .
14- بۆ سووتاني دەست و پێ و ئازاري گورچيلە و دڵو كيسي زەرداو بەسوودە.
15- بۆ سك ئيشە بەسوودە .
16- لەسەر جێي گازي سەگو پشيلە دايبنێي، چاكي دەكاتەوە .
17- ئاوي پياز لەسەر دداني كلۆر بوو دايبنێي ئيێشەكەي لادەبات .
18- پياز بپيشێنەو بيخۆ، بۆ هەڵامەت باشە .
19- بەپيشاوي لەسەر دومەڵ دابنرێت، چاكيدەكاتەوە .
20- پياز فيتامين ( c,b ) تێدايە.
21- خواردني پياز بەكالي بۆ پێست و گورچيلەكان و ميزەڵدان بەسوودە .
22- خوێن پاك ئەكاتەوەو رەنگ و روو جوان و سەرنجڕاكێش دەكات .
23- بەكارهێناني پياز وەكو گيراوەيەك پەڵەي دەم و چاو ناهێڵيت بەهۆي ئەوەي گۆگردي تێدايە، لەگەشەو زيادكردني مووي سەر كاريگەرە .
24- ڤيتامين(c) كە لەناو پيازدا هەيە، پشگيري لەخەستبوونەوەي خوێن دەكاتو دï®ٹي نەخوشي ئەسكەرپوتە .
25- لەبەربووني مادەي (قسل) لەپيازدا، ددانەكان بەهێز دەكات و دەبێتە هۆي توندو تۆڵكردني ئيسكەكاني سێبەندەو رێگا لەنەرمبووني ئيسكەكانيش دەگرێت، لەو رووەوە داني پياز بەمنداڵي لاوازو كەساني بەساڵاچوو بەباش ئەزانرێت .
26- لەو نەخوشيانەدا كە پێويستي بەزۆر ميزكردن هەيە، وەكو هەبووني بەردي گورچيلە، بەردي ميزەڵدان، هەوكردني ميزەڵدان، رۆماتيزمي جومگەكان، ميزگيران، ...هتد، خواردني پياز پێشنيار دەكرێت لەبەرئەوەي پياز ميز هێنەرێكي باشە .
27- پياز ورد بكريێت و خوێي پێ بكريت و بخرێتە سەر شوێني سووتاوي، دەست بەجێ ئازارەكەي ناهێڵێ و رێگاش لەدروستبووني بڵق ئەگرێت .
28- بەپێي دوا لێكوڵينەوە، دەركەوتووە كەخواردني پياز كاريگەري بەرچاوي هەيە لەپێشگرتني هەموو جۆرەكاني شێرپەنجە.
29- ئەو كەسانەي گوشاري خوێنيان هەيە پيشنيار كراوە بۆيان كە پياز بخۆن .
30- ئەگەر دووچاري ئەنفلۆنزا بوويت و سە رمات بوو، چەند پيازێكي وردكراو لەچەندين شوێني مەلەكردندا دابنێيت تا بەراكێشاني ميكرۆبەكان رێگا لەبڵاوبوونەوەي نەخۆشييەكەت بۆ كەساني خێزانەكەت بگرێت .
31- بۆ چارەسەرو نەهێشتني كرمي گەدە، پيازێك لەرەندە بدەو شەوێك سەرانسەر لەئاو دايبنێ و بەياني لەعەسارەي بدەو ئاوەكەي بخۆرەوە، ئەگەر (6_5) روï®ٹ ئەو كارە دووبارەبكەيتە وە، هێلكەو كرمەكە لەناو دەچن .
32- ئەگەر هەموو رۆï®ٹێك پيازێك لانيكەم ماوەي يەك خولەك لەناو دەمتا بجوڵێت، هەموو ميكرۆبەكاني ناو دەمت دەكوï®ٹێت .
33- خواردني نان و پياز ميزگيران ئەكاتەوەو سووڕي مانەش رێكدەخات، بەردي
گورچيلەو ميزڵدانيش ورد دەكات .
34- دڵۆپاندني چەند دڵۆپێك لەئاوي پياز بۆ ناو لوت، مێشك ئەكاتەوە (لوت گيران) ناهێڵێت .
35- ئەگەر تازە تووشي هەڵامەت بوويت، چەند توێكڵي پيازێك بەلوتتەوە بگرە بۆ ماوەي 5 خولەك تا كاريگە ري هەڵامەتەكە كەم بكاتەوە .
36- پياز ديواري ريخۆڵەكان پاك ئەكاتەوەو شتە زيانبەخشەكاني سەر ديوارەكاني لا ئەبات، لەئەنجامدا وشكبوونەوە پيست، وشكەهەڵاتني بەردەوام ناهێڵێت.
37- پيازي كال ئارەقي پێست زياد دەكات و ئەبێتە زياد ئارەق كردنەوە ي پێست بۆ چارەسەري روماتيزم بەكەڵكە .
38- بەهۆي ئەو بڕە گۆگردەوە كە لەپيازدا هەيە مێشك بەهێز دەكات و پێستيش بەساغي دەهێڵێتەوەو ï®ٹەهەري ناوەوەش فڕێ دەداتە دەرەوە.
سەرچاوە: تەندروستي گشتي