منداڵ تاتەمەني 3 ساڵي پێويستي بە خەوتنە لەتەنيشت دايكەوە
لێكۆڵەرەوان لەزانكۆي (كيب تاون) لە باشوري ئەفريقيا ڕوونيان كردەوە: "خەوتني منداڵ بەتەنها، لە ناو جێگەدا وادەكات كە كاتەكاني خەوي منداڵ كەمتر بێتو دڵي زياتر هيلاك بێت، لەچاو ئەو منداڵانەي كە لە باوەشي دايكياندا دەخەون"، وتيشيان: "خەوتني منداڵ بەتەنها وادەكات كەپەيوەندي نێوان منداڵو دايك قورسو گران بێتو، زيان بە گەشەي مێشكي منداڵ دەگەيەنێت، كە دەبێتە هۆي ئەنجامداني كردەوەي خراپ لەكاتي گەشە كردنيدا".
(نيلز بيرگمان) سەرۆكي تيمي لێكۆڵەرەوان دەڵێت: "پێويستە لەپێناو گەشەي منداڵو تەندروستي كۆرپەدا، لەهەفتەكاني سەرەتاي تەمەنيدا لەباوەشي دايكيدا بخەوێنرێت، و لەنزيك دايكيەوە بخەوێنرێت تاتەمەني 3-4 ساڵي" .
لەلێكۆڵينەوەكي نوێي تردا كەلەسەر 16 منداڵي تازە لەدايك بوو ئەنجامدراوە، هاتووە: "ئەو منداڵانەي بەتەنها دەخەوێنرين دڵيان زياتر هيلاك دەبێت بەڕێژەي 3 ئەوەندەي ئەوانەي لەتەنيشت دايكيانەوە دەخەون، هەروەها خەوتني منداڵ بەتەنها دەبێتە هۆي ئەوەي منداڵ خەوي پچڕ پچر بكات".
نها24