هۆكاري خوراني پاني پێ چيه؟
له پاني پێدا ماده‌يه‌كي تايبه‌تي هه‌يه كه به فاسياي پلانتار ناسراوه كه هۆكاري گرنگي بووني كه‌وانه‌يي پن پێيه.
ئه‌م فاسيايه به‌هۆي ئه‌نجامداني كرداري لێك كشانه‌وه بۆ ماوه‌ي درێژ دووچاري هه‌وكردن ده‌بێت. له شوێني گه‌يشتني به ئێسكي پاني پێ ده‌بێته گه‌شه كردني ئێسكي زياده كه به خوراني پاني پێ ناسراوه.
ئازاري پاني پێ له به‌شي ناوه‌وه و ته‌ختايي به تايبه‌تي كاتێك قورسايي ده‌كه‌وێته سه‌ر پانيه‌وه له نيشانه‌كاني ئه‌م نه‌خۆشيه‌يه. هه‌ندێكجاريش ئازاره‌كه له به‌شي ده‌ره‌وه‌ي پانيدايه.
به گشتي ئازاري پاني پێ له كاتي به‌يانياندا ده‌ست پێده‌كات و دواتر به‌ره به‌ره زياد ده‌كات يان كه‌م ده‌بێته‌وه.
ناسراوترين هۆكاري خوراني پاني پێ بووني ماسولكه‌ي توند و ره‌قه له پشته‌وه‌ي قاچدا كه ده‌بێته كشانه‌وه‌ي به‌رده‌وامي پاني پێ له كاتي رۆيشتن و دواتريش ده‌بێته هۆي هه‌وكردن و ئازار.
داخستني پاني پێ به باندي گونجاو ئه‌م فشاره كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر به سه‌هۆڵيش ئه‌م ئازاره كه‌م ده‌كاته‌وه.
nrt2