به ئاوي ميوه شيفابه‌خشه‌كان ئاشنا بن
زاناكان به‌مدواييه ئه‌وه‌يان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئاوي هه‌نار به‌هۆي بووني ئه‌نتي ئۆكساني بۆ دڵ به‌سوده.
به پێي راپۆرتي ده‌يلي ميل رۆژانه‌ي خواردنه‌وه‌ي ئاوي هه‌نار په‌ستاني خوێن به رێژه‌يه‌كي به‌رچاو داده‌يه‌زێنێت.
1ـ ئاوى هه‌نار:
ـ ئاوي هه‌نار يارمه‌تي ماسولكه‌كاني دڵ ده‌دات.
ـ به‌هۆي ئه‌نتي ئۆكساني ناويه‌وه رێگه له داخستني ده‌ماره‌كاني دڵ ده‌گرێت.
ـ ئاوي هه‌نار رێگه له شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات ده‌گرێت.
2ـ ئاوي پرته‌قاڵ:
ـ ئاوي پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامينه‌كاني C و E و ئه‌سيد فوليك و سيستمي به‌رگري له‌ش ده‌پارێزێت و رێگه له كه‌مخوێني ده‌گرێت.
ـ پێويسته خانماني دووگيان به رێژه‌ي زۆر ئاوي پرته‌قاڵ بخۆنه‌وه.
ـ خواردنه‌وه‌ي ئاوي پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ خۆراك هه‌ڵمژيني ئاسن له له‌شدا ئاسانتر ده‌كات.
ـ خواردنه‌وه‌ي په‌رداخێك ئاوي پرته‌قاڵ رۆژانه رێگه له نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان ده‌گرێت.
3ـ ئاوى لاله‌نگي:
ـ سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌هۆي بووني ڤيتامين C و رێژه‌يه‌كي زۆر بتاكارۆتيني تێدايه.
ـ پارێزگاري له پێست ده‌كات له به‌رامبه‌ر تيشكه زيانبه‌خشه‌كان.
4ـ ئاوي سێ‌و:
ـ وه‌زبه‌خشه و پارێزگاري له ماسولكه‌كاني دڵ ده‌كات.
ـ سێيه‌مين سه‌رچاوه‌ي دابين كه‌ري ڤيتامين C و شه‌كري ناوي له له‌شدا دره‌نگ ده‌سووتێت.
5ـ ئاوي ئه‌نه‌ناس:
ـ بۆ هه‌رسكردني خۆراك به‌سوده.
ـ ئه‌نزيمي ناوي يارمه‌تي هه‌رسكردني پرۆتيني قورس ده‌دات.
ـ وزه‌به‌خشه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين C.
6ـ ئاوي ته‌ماته:
ـ بۆ ته‌ندروستي پياوان و لاواز بوون به‌سوده.
ـ هه‌ر 250 ميلي گرام ئاوي ته‌ماته 50 كالۆري به‌هاري خۆراكي هه‌يه و ده‌بێته به‌هێز بووني ده‌ماره‌كان.
ـ رێگه له شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات ده‌گرێت.
ته‌ندروستي
Nrt2