كاريگه‌ري په‌تاته
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي سايتي حوڕه، زاناياني سه‌نته‌ري توێژينه‌وه‌ي خۆراك له‌به‌ريتانيا له‌تاقيكردنه‌وه‌يه‌كدا بۆيان ده‌ركه‌وتوه، جۆرێك پێكهاته‌ي كيميايي له‌ناو په‌تاته‌دا هه‌يه، كه ده‌بێته هۆي له‌ناوبردني ماده‌ي ژه‌هراوي له‌جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها فشاري خوێنيش كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌وته‌ي زاناكان، له‌ناو په‌تاته‌دا چه‌ندين پێكهاته هه‌ن‌و سودێكي زۆريان بۆ مرۆڤ هه‌يه، له‌وانه‌ش:
1- ڕێژه‌يه‌كي زۆر له‌ڤيتامين (C)ي تێدايه، كه سودي بۆ پێستي مرۆڤ هه‌يه، له‌وشكبونه‌وه‌و چرچ بون ده‌تپارێزێت.
2- بۆ ڕزگاربون له‌په‌ڵه‌ي ده‌موچاوو لابردني خاڵه‌ڕه‌شه‌كان، ده‌بێت په‌تاته‌كه له‌تبكرێت‌و بخرێته سه‌ر ده‌موچاو، ئه‌گه‌ر پێسته‌كه‌ت چه‌ور بو، ئه‌وا ئاوي ليمۆ بدرێت له‌په‌تاته‌كه، ئه‌گه‌ريش پێسته‌كه وشكبوو هه‌نگوين بدرێت له‌په‌تاته‌كه، ئه‌و كات له‌سه‌ر ده‌موچاو دابنرێت بۆ ماوه‌ي 15 خوله‌ك.
3- به‌هۆي بوني بڕێكي زۆر پۆتاسيۆم تێيدا، هاوسه‌نگي خوێن له‌له‌شدا ڕاده‌گرێت.
4- بوني ڤيتامين (B6) تێيدا يارمه‌تيده‌ره بۆ هێوركردنه‌وه‌ي مێشك‌و ده‌ماره‌كان، كاريگه‌ريشي هه‌يه بۆ خه‌وێكي ئارام.
5- سودێكي زۆري هه‌يه بۆ دڵ، كه واده‌كات خوێن به‌ئاساني له‌له‌شدا هاتوچۆ بكات.
-----------------------------------------------------------------