ئاوي ئه‌م ميوه‌يه ئاسوده‌ييت پێ ده‌به‌خشێت
ئاوي شووتي سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي خواردنه‌وه‌يه‌كي فێنك و به‌تامه، له هه‌مان كات هێوركه‌ره‌وه‌ي ماسولكه‌كانيشه.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاوي شووتي تايبه‌تمه‌ندي دژه ئۆكساني هه‌يه و رێژه‌ي پرۆتين له ماسولكه‌كاندا به‌رز ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته يارمه‌تي وه‌رزشكارانيش ده‌دات.
ئاوي شووتي ئازاري ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه كه دواي ئه‌نجامداني وه‌رزش دووچاري ده‌بن.
پێكهاته‌ي سروشتي ناو ئاوي شووتي به خێرايي شي ده‌بێته‌وه و بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر به تازه‌يي نامێنێته‌وه بۆيه له بازاردا نافرۆشرێت، به‌ڵام ده‌توانن خۆتان له ماڵه‌وه به شێوه‌يه‌كي ئاسان ئاماده‌ي بكه‌ن.
nrt2